بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك لە هونەرمەندان كۆبووەوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ رۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ مێژوو، گه‌شه‌ی كولتووری و هۆشیاری گه‌لی كوردستان دووپات كرده‌وه‌، ڕایگەیاند، هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هونه‌ره‌كه‌یان بخه‌نه‌ خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای كوردستان و هۆكارێك بێت بۆ قووڵبوونەوەی خۆشەویستیی نیشتیمان و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه‌ 8ـی حوزه‌یرانی 2023) مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان كرد و له‌ دیداری نێوانیاندا، ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی لە مێژوو، گەشەی كولتوور و هۆشیاریی گەلی كوردستان به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تی له‌ ناساندنی دۆزی گه‌لی كوردستان.

بارزانی له‌و دیداره‌دا، وێڕای به‌رزنرخاندنی هونه‌ر و ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ به‌ره‌وپێشبردن و ناساندنی دۆزی كورد، هاوكات لەبارەی بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبووان خسته‌‌ڕوو.

بارزانی له‌و دیداره‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌، ئەو ڕۆڵەی هونەرمەندێك بۆ ناساندنی گەلەكەی دەیگێڕێت دەكرێ زۆر لە ڕۆڵ و كاریگەریی سیاسییەكان لە ناساندنی دۆزی گەلی كوردستان زیاتر بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ پێویستی زانی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هونه‌ره‌كه‌یان له‌ خزمه‌تی دۆز و مافی ره‌وای گه‌لی كوردستان و قووڵبوونەوەی خۆشەویستیی نیشتیمان و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی، ڕه‌نگ بداته‌وه‌.

بارزانی وێڕای ده‌ربڕین و نیشاندانی هاوسۆزی خۆی بۆ كێشە و داواكاریی هونەرمەندانی كوردستان، هاوكات پشتوانی ته‌واوه‌تی بۆ داواكاری هونه‌رمه‌ندان ده‌ربڕی و هیوای خواست هونەرمەندان بتوانن بە ئاسوودەیی و بێ گرفت خزمەتی پێشخستنی فەرهەنگ و هونەری كوردستان بكەن.

“هەوڵ دەدەین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت”
پێشت “هەوڵ دەدەین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت”
مەسرور بارزانی هەڵوێستی لەسەر بودجەی عێراق ڕاگەیاند
دواتر مەسرور بارزانی هەڵوێستی لەسەر بودجەی عێراق ڕاگەیاند
ەیوەندیدار