نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: “٨ ملیۆن لاپه‌ڕه‌ دۆكیومێنتی داعش به‌ دیجیتاڵكراون”



راوێژكاری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پێناو سزادانی تاوانبارانی داعش له‌ عێراق (یونیتاد)، کریستیان ریتشەر، دەڵێت؛ له‌رێگه‌ی هه‌وڵێکی “زه‌به‌لاحی به‌ دیجیتاڵكردن”ه‌وه‌ كه‌ له‌ عێراق ده‌ستیپێكراوه‌، كۆی گشتیی هه‌شت ملیۆن لاپه‌ڕه‌ دۆكیومێنتی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خراوه‌ته‌ سه‌ر پلاتفۆرمی دیجیتاڵی.

 

کریستیان ریتشەر له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا زانیاریی له‌باره‌ی كاره‌كانیان دایه‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌.

 

ریتشەر باسی له‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ گرووپێكی ١٠ كه‌سیدا له‌ ساڵی ٢٠١٧دا دوای رزگاركردنی مووسڵ له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ده‌ستیان به‌ كاركردن كردووه‌ و ئاشكرایكرد، له‌ ئێستادا ١٥٠ كارمه‌ند و ٦٠ راوێژكار له‌ چوارچێوه‌ی یونیتاددا كارده‌كه‌ن.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پێناو سزادانی تاوانبارانی داعش له‌ عێراق (یونیتاد)، به‌رده‌وام ستراتیجه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پێناو سزادانی تاوانباران په‌ره‌ پێده‌دات و درێژه‌ به‌ پشتیوانییكردن له‌ هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كانی ده‌دات.

 

کریستیان ریتشەر باسی له‌وه‌شكرد كار ده‌كه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ش كه‌ سزای تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تیرۆریستانی داعش بدرێت و زانیاریی گرنگیان سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

 

ریتشه‌ر، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یونیتاد له‌باره‌ی “رێكخستن و ده‌ستڕاگه‌یشتن” له‌لایه‌ن سیستمی دادوه‌ریی عێراق به‌و دۆكیومێنتانه‌ی كه‌ له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه‌ له‌باره‌ی داعشه‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ پشتیوانیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: “له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی به‌ دیجیتاڵكردنه‌وه‌، خۆم و تیمه‌كه‌م، ده‌ستمان به‌ دیجیتاڵكردن له‌ پێنج دادگای عێراق كردووه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ دادگاكانی دیكه‌ش ده‌ستپێده‌كرێت.

ئاشکراشیکرد؛ تا ئه‌مڕۆ هه‌شت ملیۆن لاپه‌ڕه‌ دۆكیومێنتی داعش كه‌ له‌لای كاربه‌ده‌سته‌ عێراقی و كورده‌كان پارێزراون، به‌ دیجیتاڵكراون و ئاسانكاریی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی دادوه‌ریی عێراق دۆكیومێنته‌كان به‌كار بهێنێت”.

بەهۆی ژەهراویبوون بە “مەی” ٣٠ کەس لە ڕووسیا گیانیان لەدەستدا
پێت بەهۆی ژەهراویبوون بە “مەی” ٣٠ کەس لە ڕووسیا گیانیان لەدەستدا
وێنە؛ دواى ٩ ساڵ دابڕان ٦ ژنى ئێزدى، بە کەسوکاریان شاد بوونەوە
دوات وێنە؛ دواى ٩ ساڵ دابڕان ٦ ژنى ئێزدى، بە کەسوکاریان شاد بوونەوە
پەیوەنیدر