وێنە؛ دواى ٩ ساڵ دابڕان ٦ ژنى ئێزدى، بە کەسوکاریان شاد بوونەوە



له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونى پارێزگارى دهۆك و چه‌ند به‌ڕپرسێکى حكوومى شاره‌كه‌،  له‌ پاركى پانۆراماى ئازادى له‌ شارى دهۆك سه‌دان کەس له‌ كه‌سوكاريى ئه‌و شه‌ش ژنه‌ رزگاربووانه‌ به‌ چه‌پكه‌ گوڵ و ئاهەنگ گێڕان پێشوازيیان لێكردن و دواى نۆ ساڵ جارێكيتر باوەشیان بەيه‌كتردا كرد و فرمێسکی خۆشی و شادییان رشت.

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدیى، حوسێن قائیدی له‌ كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى: ” زۆر خۆشحاڵين كه‌ شەش ژنی دیکەی ئێزدی به‌ كه‌سوكاريان شاد بوونه‌وه‌، بێگومان باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نادیە موراد هه‌وڵيكى زۆرى دا تاوه‌كو توانى ئه‌م ژنانه‌ رزگار بكات، هەروەها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى كارئاسانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زووترين كات ئه‌م شه‌ش ژنه‌ ئێزدییه‌ به‌ كه‌سوكاريان شاد ببنه‌وه‌، كارى بەڕێوەبەرايه‌تى نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدیى چ وه‌ك گه‌ڕان چ وه‌كو رزگاركردنى ئێزدييه‌ رفێندراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌كه‌ين كه‌ مشوورى پرسى رزگاركردنى رفێندراوه‌كانى ئێزدى ده‌خۆن و به‌ خه‌مێكى گه‌وره‌ى خۆيانی ده‌زانن”.

به‌ گوێرەى داتاكانى نووسينگه‌کە، داعش شه‌ش هه‌زار و ٤١٧ كوردى ئێزدى رفاندووه‌، له‌و ژماره‌يه‌ سێ هه‌زار و ٥٤٨ كه‌سيان له‌ ره‌گه‌زى مێ بوون و دوو هه‌زار و ٨٦٩ كه‌سيش له‌ ره‌گه‌زى نێر بوون، له‌وانه‌ش سێ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌سيان رزگاركراون و دوو هه‌زار و ٦٩٣ رفێندراوى دیكه‌ هێشتا بێ سه‌روشوێنن.

لە هێرشی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر شنگال لە ساڵی ٢٠١٤دا، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رفێندران و بەشێک لە رفێندراوەکانیشیان کوشت.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: “٨ ملیۆن لاپه‌ڕه‌ دۆكیومێنتی داعش به‌ دیجیتاڵكراون”
پێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: “٨ ملیۆن لاپه‌ڕه‌ دۆكیومێنتی داعش به‌ دیجیتاڵكراون”
شەپۆلێکی باران و بروسکەی توند هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێکی باران و بروسکەی توند هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر