شەپۆلێکی باران و بروسکەی توند هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ دوانیوەڕۆ باران و تەرزە و بروسکەی توند هەندیک ناوچەی هەرێمی کوردستا دەگرێتەوە.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە:”پێشبینی دەکەم لە کاتەکانی نزیک نیوەڕۆ بۆ دوا نیوەڕۆی سبەی لە هەندێک ناوچەی دەڤەری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و بەشێکی پاریزگای هەڵەبجە هەوری کەڵەکە بوو دروست ببێت کە دەبێتە هۆی بارینی باران و تەرزە و بروسکی توند”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”ئەگەر هەیە چالاکی با زیاد بکا لە هەندێک ناوچە کە دەبێتە هۆی تەپوتۆزی ناوخۆیی و دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە”.

وێنە؛ دواى ٩ ساڵ دابڕان ٦ ژنى ئێزدى، بە کەسوکاریان شاد بوونەوە
پێشت وێنە؛ دواى ٩ ساڵ دابڕان ٦ ژنى ئێزدى، بە کەسوکاریان شاد بوونەوە
زانیاری نوێ لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمشەو ئاشکرا کرا
دواتر زانیاری نوێ لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمشەو ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار