18 کەس لەسەر سنووری کوردستان دەستگیرکران



 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٨ ) کەسی بیانی ڕادەگەیەنێت کە لەنێویاندا گەورە تیرۆریستێک هەیە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان ، هەوڵێکی کۆچی نایاسایی پوچەڵ دەکاتەوە .

 

دوای بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر هەوڵێکی کۆچی نایاسایی و بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢ لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشەوە توانرا ١٨ کەسی بیانی دەستگیربکەن ، لەگەڵ ڕێبەرەکانیان و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی دەیانگواستنەوە ، کە بەنیاز بوون بەشێوەیەکی نایاسایی بێنەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە .

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ، گەورە تیرۆریستێک بەناوی

( م ، ط ، ع ) لە نێویاندا هەیە .

 

تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٣٩ )ی یاسای ژمارە ( ٧٦ )ی ساڵی ٢٠١٧ ی تایبەت بە بیانیەکان ، وە تیرۆریستەکەش بەماددەی ( ٢ ) ی یاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

 

سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێت سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
مێسی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت
دوات مێسی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت
پەیوەنیدر