مێسی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت



ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کرد.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە.

 

رۆمانۆ دووپاتی کردووەتەوە، مێسی لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا پەیوەندیکردنی بە ئینتەر میامی ئاشکرا دەکات و هیچ هیوایەک نەماوە بۆ گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا.

ئەم هەواڵەی رۆمانۆس لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ و چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی نزیک لە یاریزانەکە گیلەم بالاگی، وەک یەکەم کەس ئاشکرایکرد لیۆنیل مێسی بڕیاریدا پەیوەندی بە ئینتەر میامی بکات.

پەیوەندیکردنی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بە یانەی ئینتەر میامی لەکاتێکدایە کە یانەی هیلالی سعودی بۆندێکی بەبڕی 1.2 ملیار یۆرۆ پێشکەش بەوئەستێرەیەکرد بەڵام مێسی ڕەتیکردەوە .

 

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکە وابریارە  باوکی مێسی هەر ئەمشەو گەشت دەکات بۆ ئەمریکا و کۆتایی بە رێکارەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکە دەهێنن.

 

18 کەس لەسەر سنووری کوردستان دەستگیرکران
پێشت 18 کەس لەسەر سنووری کوردستان دەستگیرکران
بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە کە کۆمپانیاکان بێبەش بکات
دواتر بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە کە کۆمپانیاکان بێبەش بکات
ەیوەندیدار