بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە کە کۆمپانیاکان بێبەش بکات



 

بانكی ناوەندی عێراق ، ڕەتیكردەوە كۆمەڵێك بانكی مۆڵەتپێدراو و كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەشداریكردنیان لە پلاتفۆرمی گواستنەوەی دەرەكی بێبەش بكات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو هەواڵانە رەتدەكەنەوە كە باسیان لە بێبەشكردنی كۆمەڵێك بانك و كۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرد لە بەشداریكردن لە پلاتفۆرمی گواستنەوەی دەرەكی.

 

لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: بانكی ناوەندی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە ڕێگریكردن یان وەستاندنی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكەن كە لەلایەن بانكە ئەهلییەكان یان كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە دەركراون.

 

هەر بەپێی بەیاننامەكە بانكی نێودەوڵەتی ئەو هەواڵانە بە ناڕاست ناو دەبات و دەڵێت” ئامانجی سەرەكی ئەولایەنانە دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕكردنە لەلایەن گەمژەكانەوە بە دراوی بیانی”

رونیشیكردەوە: بانكی ناوەندی مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی ئەو هەواڵە ساختانە لە هەموو میدیاكاندا، و داواشی كرد كە پێویستە چادێری ماڵپەڕی فەرمی ئەم بانكە (www.cbi.iq) بكرێت و ئەو هەواڵە پشتڕاستكراوانەی كە بڵاویدەكاتەوە كە ئەم تۆمەتانە پووچەڵ دەكەنەوە.

 

مێسی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت
پێشت مێسی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت
چوارتا تووشی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبێت
دواتر چوارتا تووشی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبێت
ەیوەندیدار