چوارتا تووشی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبێت



شارۆچكەی چوارتا لە سنووری پارێزگای سلێمانی تووشی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبێت و بەنداوی زەلان-یش كارەكانی ڕاگیراوە و ئێرانیش ئاوی چەمی سیوەیل دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، لیژنەی شارەوانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی قائیمقامی شارباژێڕ و قائیمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروووبەری سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی كۆبوونەوە.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكەیان تایبەت بوو بەكێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە لە شارۆچكەی چوارتا، چاوەڕێ دەكرێ لە مانگەكانی داهاتوودا كێشەكەیان زیاتر ببێت.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری كەم بوونەوەی ئاوی خواردنەوە لە شارۆچكەكە دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و گیرانەوەی ئاوی چەمی سیوەیل لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە لە لایەك و بەكارهێنانی غەتاس لەناو چەمەكەدا لەلایەن بەشێك لە جووتیارانی ناوچەكە لە لایەكی ترەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە لە ماوەی ڕابردوودا پرۆژەی بەنداوی زەلان خرایە بواری جێبەجێ كردنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی كاری ئەنجامدراوی بەنداوەكە نزیكەی (30% )یە، ساڵانێكە كارەكانی ڕاگیراوە، كە چارەسەری كێشەی كەم ئاوی و بوژانەوەی ناوچە كشتوكاڵییەكانی ئەو سنوورە دەكات.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی، “ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانی بۆ كەمكردنەوەی كێشەكانیان و ئاگاداركردنەوەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ پەلەكردن لە تەواوكردنی بەنداوی زەلان، كە دەبوایە ساڵانێكە تەواو بكرایە”.

بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە کە کۆمپانیاکان بێبەش بکات
پێشت بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە کە کۆمپانیاکان بێبەش بکات
لە یەك مانگدا 665 بووژانەوەی دڵ بۆ هاووڵاتیان كراوە
دواتر لە یەك مانگدا 665 بووژانەوەی دڵ بۆ هاووڵاتیان كراوە
ەیوەندیدار