لە یەك مانگدا 665 بووژانەوەی دڵ بۆ هاووڵاتیان كراوە



مانگی ڕابردوو 665 بوژانەوەی دڵ بۆ هاووڵاتیان لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەسلێمانی ئەنجام دراوە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 2023/5/31) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 1639 نەخۆش سەردانیان كردووە و 825 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ڕاشیگەیاند، لەو ماوەیەدا 665 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە و 24 نەشتەرگەری دڵ و 219 قەستەرە و 127 باڵۆن و 8 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە.

ئاشكراشی كرد، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 320 پشكنینی سیتی سكان و 374 ئیكۆ و 453 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 91 چارەسەری سروشتی كراوە و 109 تیشك گیراوە.

 

چوارتا تووشی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبێت
پێت چوارتا تووشی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە دەبێت
ئێران و سعودیە چاویان بڕیوەتە غازی عێراق
دوات ئێران و سعودیە چاویان بڕیوەتە غازی عێراق
پەیوەنیدر