ئه‌و پیاوه‌ى هه‌ردوو شان و قۆڵى بڕدرایه‌وه‌ و كۆڵى نه‌دا



 

هه‌موومان ئه‌و ئه‌زمونه‌مان هه‌بوه‌ كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا بمانه‌وێت بگرین و پێبكه‌نین به‌ یه‌كه‌وه‌ , ئه‌م ساتانه‌ له‌ مێشكماندا به‌رده‌وام ده‌بن و نیشانه‌كانى له‌ ژیانماندا ده‌مێنێته‌وه‌ .

 

فلیكس گریتارسۆن ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو قۆڵ و شانى بڕدرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى ڕزگار بكرێت , دكتۆره‌كان پێیان ووت به‌ داخه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت به‌خشه‌رێك بدۆزێته‌وه‌ , به‌ڵام یه‌ك په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ژیانى گۆڕى ,

هه‌مووى به‌و كاته‌ سه‌ختانه‌ كه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ فێرى به‌رپرسیارێتى كرد ده‌ستیپێكرد , فلیكسى كاره‌باچى ئایسله‌ندى , له‌ ته‌مه‌نى 25 ساڵیدا , له‌ ڕووداوێكى به‌رزدا له‌ ساڵى 1998 هه‌ردوو قۆڵى له‌ ده‌ستدا .

 

ئه‌و باسى به‌ره‌نگارییه‌كانى ڕوداوه‌كه‌ ده‌كات و ووتى خێزاندار بووه‌ و باوكى 2 كچى بچوك بووه‌ , له‌ ماوه‌ى 4 ساڵ و سێ مانگدا له‌ گەنجێكى گونجاو و به‌ تواناوه‌ گۆڕا بۆ گه‌نجێكى جیاواز و بێبه‌رهه‌م .

 

فلیكس ووتى ئیتر نه‌متوانى كچه‌ بچوكه‌كانم بگرمه‌ باوه‌ش , نه‌متوانى خۆم خواردن بخۆم و خۆم پاك بكه‌مه‌وه‌ , بەڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى نابێت بوه‌ستێت و هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه‌ , فلیكس به‌ به‌خت بوو له‌وه‌دا كه‌ خاوه‌ن خێزان و هاوڕێى پشتگیریکەری هەبوو , كاتێك بینیان خه‌ریكه‌ خۆى له‌ ناو ده‌بات زۆر ترسان , ئه‌و پێویستى به‌ چاندنى جگه‌ر هه‌بوو به‌ڵامم بارودۆخى ئه‌وكاته‌ى ژیانى ڕێی نه‌دا بتوانێت نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر بكات , له‌و كاته‌دا ئه‌و پێشكه‌وتنێكى ئه‌قڵى هه‌بوو وه‌ تێگه‌یشت له‌وه‌ى كه‌ ئه‌و بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى ناناڵێنێت ،به‌ڵكو سه‌ختى قبوڵكردنى بارودۆخه‌كه‌ى هەبوو , ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌بوو كه‌ هه‌موو شتێك گۆڕا , دواى نزیكه‌ى ساڵێك سه‌رگه‌رمى , له‌ ساڵى 2001 چوه‌ به‌ر چاره‌سه‌ر , بەڵام به‌داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

وه‌ دواى ئه‌و ساڵه‌ دووه‌م نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌رى هه‌بوو , فلیكس ساڵى 2015 له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاوى به‌ سیلویا ى خێزانى كه‌وت , كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ك شاخێك به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ى پشتیوانى بوه‌ , فلیكس ووتى یه‌كه‌م تێڕوانینی كه‌مێك سه‌یر بوو , به‌ڵام ئه‌و ئازاره‌ى هه‌ستم پێى ده‌كرد وه‌ك بارهه‌ڵگرێك وابوو له‌سه‌ر هه‌ردوو شانم, ئه‌و ئازاره‌ هه‌موو هه‌سته‌كامنى كۆنرتڕۆڵ كرد , دواى ئه‌وه‌ زۆر به‌خێراى له‌گه‌ڵ شانه‌كانم ڕاهاتم و وه‌ك شان و قۆڵى خۆم ئه‌مبینى .

له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینى كاتدا باشرت و باشرت گونجاین و ئێستا ڕه‌نگه‌كه‌ى وه‌ك ڕه‌نگى پێستى له‌شمه‌ ته‌نانه‌ت مووه‌كانیشى له‌گه‌ڵ مندا گونجاوه‌ , به‌ خۆڕاگرى و ماندوو بوون , فلیكس خه‌ونه‌كه‌ى هاته‌ دى , فلیكس ئه‌ڵێت ده‌سته‌كانى تا ئێستا ئیش ناكه‌ن , بەڵام شان و ئه‌نیشك و مه‌چه‌كى ڕاستى به‌ ته‌واوى كار ده‌كه‌ن , بۆیه‌ ژیانى به‌ ته‌واوى ته‌رخانكردووه‌ بۆ چاكبونه‌وه‌ , به‌پێى كات بۆى ده‌ركه‌وت كه‌ ئازار هه‌ڵبژاردنه‌ , بەڵام هه‌میشه‌ به‌رپرسیارین له‌ هه‌ڵبژاردنى وەڵامى دروست له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا بێت ،

ئه‌و باوه‌ڕى وایه‌ كه‌ خۆڕاگرى هه‌میشه‌ ئه‌و شته‌ت پێده‌به‌خشێت كه‌ شایه‌نى تۆیه‌ , ماڵ له‌سه‌ر هێز و پشتگریى و خۆته‌رخانكردن بنیاد نراوه‌ , فلیكس ووتى ئه‌و له‌ ساڵى 2013 وه‌ به‌ دواى ده‌ست و شانى به‌خشه‌رێكى فه‌ره‌نسیدا گه‌ڕاوه‌ و دایكى له‌م گه‌شته‌دا یاوه‌رى بووه‌ , ئه‌و پیاوێكى به‌هێزه‌ چونكه‌ ژنێكى به‌هێز به‌خێوى كردووه‌ , گه‌شه‌ به‌هێزه‌كه‌ى پیاوێك به‌ تێكۆشانى به‌رده‌وامه‌وه‌ دێت .

 

چیرۆكى فلیكس پێمان ده‌ڵێت تۆ هێشتا ده‌توانیت سه‌ركه‌وتو بیت له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا بیت یان كێشه‌كه‌ت چه‌ند خراپ بێت ،

 

فلیكس پێمان ده‌ڵێت قه‌ت ده‌ست به‌ردارى خه‌ونه‌كه‌ت مه‌به‌ ، (ناتوانیت بیكه‌یت) ته‌نها به‌ ماناى ئه‌وه‌ دێت كه‌ جارێ نه‌تكردووه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وۆرك شۆپه‌كانى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى كاریگه‌ر و ته‌ندروستى سۆزدارى یه‌ ، دواى 23 ساڵ بێ باوه‌ش , ئێستا ده‌توانێت كچ و نه‌وه‌كانى له‌ باوه‌ش بگرێت ، ئه‌مڕۆ دوو كچى به‌هێزى هه‌یه‌ كه‌ فێرى ژیان بون و فێربوون له‌ مه‌رجه‌كانى ژیاندا باوه‌ش ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت بیكه‌یت .

 

فلیكس ووتى له‌ كۆتایدا توانیم كچه‌كانم لە باوه‌ش بكه‌م و ئێستاش ئه‌و نه‌وانه‌ى كه‌ پێیان به‌خشیوم , ئه‌م باوك و كچانه‌ به‌ درێژاى ژیان په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌ و به‌هێزیان هه‌بووه‌ .

تۆ چۆن بیر له‌ چیرۆكى فلێكس ده‌كه‌یته‌وه‌ ؟

ئێران و سعودیە چاویان بڕیوەتە غازی عێراق
پێت ئێران و سعودیە چاویان بڕیوەتە غازی عێراق
ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات
دوات ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات
پەیوەنیدر