ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات



ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێگەی باڵیۆزەكەی لە عێراق هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكان و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن و دەشڵێت: “ئەوە گەلی كوردە زیانی پێدەگات ئەگەر لایەنە سیاسییەكان نەتوانن بگەنە ڕێككەوتن”.

ئەلێنا ڕۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە پەیامێكدا بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمریكا پشتیوانیی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی لە بەرانبەر ئاستەنگەكاندا بەهێز و ئاوەدان و جێگیر بێت، لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵیدا”.

ڕاشیگەیاندوو، باشترین ڕێ بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا، باشتركردنی ئاسایش و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشترە بۆ خەڵكی ناوچەكە.

دەشڵێت: ” بەبێ هاوكاریی لایەنە سیاسییەكان، هەرێمی كوردستان ناتوانێ بەرەوپێشەوە بچێت، ئێمە بەردەوامین لە هاندانیان بۆ ئەوەی ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن، چونكە لە كۆتایدا ئەوە گەلی كوردە زیانی پێدەگات ئەگەر لایەنە سیاسییەكان نەتوانن بگەنە ڕێككەوتن”.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن جەختی كردۆتەوە، پاڵپشتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەكەین لە زووترین دەرفەتدا و داوا دەكەین هەتا ئەگەر قەیرانیش هەبێت، هەڵبژاردن هەموو كات لە وادەی خۆیدا بكرێت.

ئه‌و پیاوه‌ى هه‌ردوو شان و قۆڵى بڕدرایه‌وه‌ و كۆڵى نه‌دا
پێشت ئه‌و پیاوه‌ى هه‌ردوو شان و قۆڵى بڕدرایه‌وه‌ و كۆڵى نه‌دا
لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
دواتر لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار