پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق وردەكاری گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی پێشینە و قەرزەكان بە فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، بانكی نیشتمان دەكرێتەوە و پێشینەكان دەستپێدەكەن.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کردووە بەمەبەستی بەستنەوەی سیستمی بانکەکانی هەرێم بەبانکی عێراقەوە و بانکی نیشتیمانیش لەهەرێم بکرێتەوە.
گوڵاڵە سدیق، شارەزایی بانک و دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم بانکی نیشتیمانەی کە دەکرێتەوە سەر بە بانکی ناوەندییە و هەموو بانکەکانی کوردستان دەبەستێت بە یەکەوە و بە سەرمایەی ٢٥٠ ملیار دەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، بانكی نیشتمان ڕۆڵی بانکی ڕەشید و ڕافیدەینی جاران دەبینێت لە کوردستاندا.
دەشڵێت: “ئەگەر ئەم بانکە بکرێتەوە سودێکی باشی بۆ هاونیشتیمانیان هەیە لەڕووی پێدانی پێشینە و ئەو پارانەی دەدرێت بە هاووڵاتیانی عێراقی”.