پێشینەكانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێنەوە



پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق وردەكاری گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی پێشینە و قەرزەكان بە فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، بانكی نیشتمان دەكرێتەوە و پێشینەكان دەستپێدەكەن.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کردووە بەمەبەستی بەستنەوەی سیستمی بانکەکانی هەرێم بەبانکی عێراقەوە و بانکی نیشتیمانیش لەهەرێم بکرێتەوە.

گوڵاڵە سدیق، شارەزایی بانک و دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم بانکی نیشتیمانەی کە دەکرێتەوە سەر بە بانکی ناوەندییە و هەموو بانکەکانی کوردستان دەبەستێت بە یەکەوە و بە سەرمایەی ٢٥٠ ملیار دەکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بانكی نیشتمان ڕۆڵی بانکی ڕەشید و ڕافیدەینی جاران دەبینێت لە کوردستاندا.

دەشڵێت: “ئەگەر ئەم بانکە بکرێتەوە سودێکی باشی بۆ هاونیشتیمانیان هەیە لەڕووی پێدانی پێشینە و ئەو پارانەی دەدرێت بە هاووڵاتیانی عێراقی”.

 

لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
پێشت لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوكرایەوە
دواتر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار