لە دەڤەری سۆران، هاووڵاتییەك بەشێك لە جگەری خۆی بە خوشكەزاكەی دەبەخشێت و لە مردن ڕزگاری دەكات، لە ئێستاشدا لە توركیا نەشتەرگەرییان بۆ كراوە و باری تەندروستییان جێگیرە.
ڕێکان حەسەن سرێشمەیی، كە مامۆستایە له ده‌ڤه‌ری سۆران، دوای ئەوەی خوشكەزایەكی بە ناوی (زیلان سەرباز)، تووشی په‌ككه‌وتنی جگەر دەبێت، پزیشكان پێیان ڕاگەیاندووە، كە پێویستە جگەری كەسێكی دیكەی بۆ بچێندرێ.
ڕێکان حەسەن بڕیاری دا به‌شێكی جگەری خۆی به‌و خوشكەزا تاقانه‌یه‌ی ببه‌خشێ و ئه‌مڕۆ له توركیا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هه‌ردووكیان كرا و ئێستا ته‌ندروستییان جێگیره.