سبەینێ‌ لە پارێزگایەكی هەرێم باران دەبارێت



ئاسمان و كەشی ئێستای شاری سلێمانی ھەورە بروسكە و تاوە باران بوو، شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “سبەینێ‌-ش هەورە بروسكە و تاوەباران پارێزگاكە و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی دەگرێتەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تاكاتەكانی شەو ئەگەر كراوەیە بۆ چالاكبوونی ھەورە بروسكە و بارانبارین بەڕێژە و بری جیاواز لەھەریەك ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر، بەڵام لەھەموو شوێنێكدا باران نابارێت تاوەكان لەڕووبەرێكی مەودا كەمدا دروست ئەبن .

ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی پێنج شەممە ٨-٦-٢٠٢٣ دووبارە لەكاتەكانی نیوەڕۆ بۆ پاش نیوەڕۆ بۆ ماوەیەكی كورت ئەگەری چڕبوونەوەی ھەور و چالاكبوونی بروسكە و تاوە باران ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

وتیشی، “پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە”.

تائێستا هێلکەو ڕۆنی سەفەریت خواردووە!!!
پێت تائێستا هێلکەو ڕۆنی سەفەریت خواردووە!!!
خاڵێك بەشێك لە جگەری بە خوشكەزاكەی دەبەخشێت
دوات خاڵێك بەشێك لە جگەری بە خوشكەزاكەی دەبەخشێت
پەیوەنیدر