لە گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێر شەڕە چەقۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە 3 كەس كوژران.
پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە، لە گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێر بەهۆی شەڕە چەقۆوە 3 كەس كوژراون.
ڕاشیگەیاند، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و كۆنتڕۆڵی دۆخەكەیان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو 3 كەسەی كوژراون، كچێك و دوو كەسی بەتەمەنن، کە پیاو و ژنێکن.