نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئازەربایجان دەکات



لەسەر ‏بانگھێشتی فەرمی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی ئازەربایجان دەکات.

 

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچێرڤان بارزانی پێشوازیی کردووە لە ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ‏ئازەربایجان لە عێراق، نەسیر مەمدۆف.

 

راشیگەیاندووە؛  لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی ‏کوردستان لەگەڵ ئازەربایجان تاوتوێ کراوە.‏

 

ھەروەھا ھەردوولا ھاوڕا بوون کە زەمینە و دەرفەتی باش ھەن بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان ‏بەتایبەتی لە بواری ئابووریی، بازرگانیی و گەشتیارییدا، لەوبارەیەوە باسیان لە ‏دەستپێکردنی پرۆسەی کردنەوەی کۆنسولخانەی ئازەربایجان لە ھەرێمی کوردستان ‏و رێکاری‌ پێویست کردووە کە پێشتر لە کۆبوونەوەی‏ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرکۆماری ئازەربایجان لە میونخ بڕیاری لێ ‏درابوو.‏

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ باکۆ کە بڕیارە لەسەر ‏بانگھێشتی فەرمی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ ئەنجامی بدات.

بانکی ناوەندی لەپلانیدایە خستنەبازاڕی دۆلار زیاد بکات
پێشت بانکی ناوەندی لەپلانیدایە خستنەبازاڕی دۆلار زیاد بکات
ئۆکراینا و ڕووسیا یەکدی تۆمەتبار دەکەن
دواتر ئۆکراینا و ڕووسیا یەکدی تۆمەتبار دەکەن
ەیوەندیدار