جیاوازی لەنێوان كەسی بەناوبانگ و كەسی كاریگەر



لەنێوان بەناوبانگ بوون و كاریگەربوون، بێگومان بوون بە كەسێكی كاریگەر گرنگتر و لەپێشترە.

لە ژیانی ڕۆژانەدا زۆرجار كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و هونەری و بازرگانی…هتد، دەبینی و خەڵكانێكی زۆر لایك و كۆمێنتیان بۆ دەكەن و بەناوبانگن، بەڵام دەبینی هیچ كاریگەرییەكیان نیە، ڕەنگە ملیۆنێك فۆڵۆوەری لە سۆشیال میدیا هەبێت بەڵام سبەی خۆی كاندید بكات ٥٠٠ دەنگ نەهێنێت، یان ئەگەر ماوەیەك بێدەنگبێت كەموكوڕی لە هیچ شوێنێك پەیدانابێت بە نەبوونی ئەو.

بەڵام بۆ كەسی كاریگەر شتەكە پێچەوانەیە، ڕەنگە زۆر دیار نەبێت لەناو كۆمەڵگادا یان ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی لە سۆشیاڵ میدیا چاودێری نەكەن، بەڵام كە قسەی كرد یان جووڵەیەكی كرد ئەوە دۆخەكە دەگۆڕێت.

بۆ نموونە لەم ماوەی ڕابردوو كە چاودێری هەڵبژاردنەكانی توركیا و دۆخی ئابووری وڵاتم دەكرد، بینیم كە ئەردۆگان كابینەیەكی پێكهێنا ئەگەر نەڵێم هەموویان ئەوا وەزارەتە سیادییەكانی هەمووی دا بە كەسانێك كە كاریگەرن.

یەكێك لەوانە محەمەد شیمشیك كە پۆستی وەزارەتی ئابووری توركیای وەرگرت، جارێ هەر دەنگۆی وەرگرتنی پۆستەكەی بڵاوكرایەوە یەكسەر نرخی بۆرسەی توركیا بەرزبۆیەوە، چونكە زانرا كە محەمەد شیمشیك كەسێكی كاریگەرە و دەتوانێ گۆڕانكاری زۆر دروست بكات.

ئێنجا ئەگەر بێینە سەر هەرێمی كوردستان دەبینین بە كە بەدەگمەن كەسانێك هەن كاریگەربن لەناو كۆمەڵگادا و گۆڕانكاری دروست بكەن و كاربكەنە سەر جۆری بیركردنەوەی خەڵكی، ئەوەی ئێستا كە دەیبینم ئەوەیە جیاوازی لەنێوان سیاسی و هونەرمەند و بازرگان نابینم، بەوەی ئەوەندەی خەریكی خۆ بەناوبانگردن ئەوەندە هەوڵی گۆڕانكاری نادەن.

بۆ زانیاری: محەمەد شیمشیك یەكێك بوو لە ٥٠٠ كەسە كاریگەرەكەی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٣.

 

 

 

ئۆکراینا و ڕووسیا یەکدی تۆمەتبار دەکەن
پێت ئۆکراینا و ڕووسیا یەکدی تۆمەتبار دەکەن
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەمریکا
دوات سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئەمریکا
پەیوەنیدر