دەزگای دەرمانی ئەوروپا؛ کۆرۆنا هێشتا مەترسییە



دەزگای دەرمانی ئەوروپا دەڵێت، چیتر کۆرۆنا حاڵەتێکی فریاگوزاری تەندروستی نییە، بەڵام هێشتا مەترسییە.

 

دەزگای دەرمانی ئەوروپی لە دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئاسایی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا هۆشداریدا، کە هێشتا پەتاکە مەترسیدارە، هەرچەندە وەک حاڵەتێکی فریاگوزاری تەندروستی جیهانی لەمەودوا تەماشا ناکرێت.

 

دەزگای دەرمانی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە کارەکانیان لەسەر ڤاکسینی کاریگەر دژی جۆرە گۆڕا و نوێیەکانی کۆرۆنا.

 

مارکۆ کاڤالیێری، بەڕێوەبەری ستراتیژی ڤاکسین لە دەزگای دەرمانی ئەوروپی دەڵێت: ئەم ڤایرۆسە وەک هەڕەشەیەک دەمێنێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڤایرۆسەکە “تا ئێستاش بڵاودەبێتەوە و جۆرە نوێیەکانی دەردەکەون”.

 

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت دەسەڵاتدارانی تەندروستی گشتی، ئەم مەلەفە بە کراوەیی بهێڵنەوەو ئاگادار بن، بەتایبەت لە زستاندا.

 

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای دەرمانی ئەوروپا، میر کوک، ئاماژەی بەوەدا “مەزەندە دەکرێت تەنها لە ساڵی یەکەمی پەتاکەدا، ڤاکسینەکانی Covid یارمەتیدەر بوون لە ڕزگارکردنی ژیانی نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس”، پێشوازییشی لە کارەکانی دەزگاکە کرد بۆ جێبەجێکردنی “گەورەترین بەرنامەی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین لە مێژووی ئەوروپادا.”

 

جێی بیرهێنانەوەیە، پیشتر و لە ٥ی ئایاردا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە پەتای “کۆڤید-١٩” چیتر حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی جیهانی نییە.

زێلێنسکی،  هاوپەیمانەکانمان دەزان کیێڤ چی پێویستە
پێشت زێلێنسکی، هاوپەیمانەکانمان دەزان کیێڤ چی پێویستە
تێچووی ژیان، ئەوروپییەکانی نیگەرانکردووە
دواتر تێچووی ژیان، ئەوروپییەکانی نیگەرانکردووە
ەیوەندیدار