تێچووی ژیان، ئەوروپییەکانی نیگەرانکردووە



بەر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەوروپاو بەپێی ڕاپرسییەکی “یۆرۆبارۆمێتر” دوو لەسەر سێی هاووڵاتیانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێن، ڕازی نین بەو سیاسەتانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان گیراونەتەبەر و نیگەرانن لە سەختی و تێکچوونی بارودۆخی گوزەرانیان.

 

بەگوێرەی راپرسییەک، کە لەسەر وەرگرتنی ڕای ٢٦ هەزار و ٣٧٦ کەس بۆ پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامدراوە، ٦٥٪ی بەشداربووان ناڕازین لەو ڕێوشوێنانەی کە حکومەتەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی بەرزبوونەوەی نرخ گرتوویانەتەبەر، ٥٧٪یش ناڕازین لە ڕێوشوێنەکانی  بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان سەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا.

 

ڕاپرسییەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “نیوەی بەشداربووان پێیان وایە ئاستی ژیانیان و گوزەرانیان لەم دواییانەدا تێکچووە و چاوەڕوانی تێکچوونی زیاتر دەکەن”.

 

فیلیپ شولمایستەر، بەڕێوەبەری کەمپینەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاندووە: “تێچووی ژیان قورسایی لەسەر تاکەکانە، دەرەنجامە لۆژیکیەکە ئەوەیە کە متمانەیان بە هەوڵەکان لەدەستداوە، ئەمە ئەوە نییە کە دەیبینین، بەڵام ئومێد هەیە و، پێشبینی دەکەین یەکێتی ئەوروپا بتوانێت بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.”

 

هەر بە پێی ڕاپرسییەکە ٤٧٪ی بەشداربووان (٦١٪ لە فەرەنسا) پێیان وایە کە دۆخی گشتی بە ئاراستەیەکی هەڵەدا گەشە دەکات لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام ئەم ڕێژەیە بەرەو دابەزین دەچێت، لەکاتێکدا یەک لەسەر سێ ئەو رێژەیە پێیان وایە یەکێتی ئەوروپا بە ئاراستەیەکی دروستدا بەرەوپێش دەچێت.

 

ئەم ڕاپرسییە کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجامدراوە، هاوکاتە لەگەڵ ساڵێک بەر لە هەڵبژاردنەکانی ٦-٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بۆ نوێکردنەوەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا.

سەرچاوە؛ یۆرۆ نیوز

 

دەزگای دەرمانی ئەوروپا؛ کۆرۆنا هێشتا مەترسییە
پێشت دەزگای دەرمانی ئەوروپا؛ کۆرۆنا هێشتا مەترسییە
لیرە نزمترین ئاستی ١٨ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
دواتر لیرە نزمترین ئاستی ١٨ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
ەیوەندیدار