کەسێک لە گەڕەکی سەرچنار کوژرا



درەنگانی دوێنێ شەو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی هاووڵاتیەکی ٤١ ساڵ کوژراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئامۆزای کوژراوەکە بە (خەڵك) ڕاگەیاند، کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک هاووڵاتییەکی دانیشتووی سەرچنار لە ماڵەکەی بە سێ فیشەک کوژراوە.

ئەو هاووڵاتیەی کوژراوە ناوی سەمەد عارفە، تەمەنی ٤١ ساڵە و سێ منداڵی هەیە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

لیرە نزمترین ئاستی ١٨ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
پێشت لیرە نزمترین ئاستی ١٨ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
لێدوانی نوێ لە وەزیری داراییەوە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەوە
دواتر لێدوانی نوێ لە وەزیری داراییەوە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەوە
ەیوەندیدار