وەزیری دارایی و ئابوری: بەهیچ جۆرێک سازش لەمافە یاسایی و دەستوریەکانمان ناکەین



وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر مافە دەستوری و یاساییەکانمان ناکەین و پابەندین بەو ڕێکەوتنانەی پێشتر ئەنجاممانداوەو چاوەڕوانین سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆڵی گرنگ و ئیجابی ببینێت لەو ڕوەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٦/٦ ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە محەمەد مەولود یاقوت کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کورستان و شاندێکی یاوەری.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزیری دارایی، تیشکی خستە سەر پەیوەندییە ستراتیژی و سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و ولاتی تورکیا کە مێژویەکی قوڵ و دورو درێژی هەیەو لە ئێستادا لەبواری بازرگانی و وەبەرهێنانیشەوە بەردەوام لەبەرەوپێشچوندایە.

دەربارەی ئەو ناکۆکیانەی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد هاتۆتە ئاراوە کونسوڵی تورکیا هیوای خواست بەزوترین کات ئەو گرفتە چارەسەر بێت و لەو ڕووەشەوە ئامادەیی خۆیانی دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگیەک.

هەروەها وەزیری دارایی ڕونیکردەوە لە سەر ئاستی باڵای سیاسی هەرێم و بەغداد گفتو گۆو پەیوەندیەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر ئەو بڕگەو مادانەی پرۆژە یاسای بوجەی عێراق کە تایبەتن بەهەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند، وەک شاندی دانوستانکاری هەرێم پێشبینی ئەو کێشەو گۆڕانکاریانەیان نەکردووە بەهۆی ئەوەی پێش دەرچونی بڕیاری دادگای پاریس ڕێکەوتنی سیاسی و حکومیان لەسەر بودجەو نەوت کردووەو ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان بەدەقی یاسایی چەسپاندووە.

ئاوات جەناب نووری ئاماژەی بەوەشکرد، تاڕادەیەک نەرمی نواندن هەیە بەڵام بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر مافە دەستوری و یاساییەکانمان ناکەین و پابەندین بەو ڕێکەوتنانەی پێشتر ئەنجاممانداوەو چاوەڕوانین سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆڵی گرنگ و ئیجابی ببینێت لەو ڕوەوە.

لێدوانی نوێ لە وەزیری داراییەوە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەوە
پێشت لێدوانی نوێ لە وەزیری داراییەوە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەوە
سەعدی پیرە: شەڕی ئیرادە لەگەڵ یەکێتی دەکرێت و گومانمان لە فرۆشتنی نەوت هەیە
دواتر سەعدی پیرە: شەڕی ئیرادە لەگەڵ یەکێتی دەکرێت و گومانمان لە فرۆشتنی نەوت هەیە
ەیوەندیدار