سەعدی پیرە: شەڕی ئیرادە لەگەڵ یەکێتی دەکرێت و گومانمان لە فرۆشتنی نەوت هەیە



سەعدی پیرە رایگەیاند، نەوت سەرمایەکی نیشتیمانی و نەتەوەییە بەڵام ئێمە لەسەر فرۆشتنی نەوت گومانمان هەیە و شەفاف نیە ئێمە تاوانمان نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆڕێکدا رایگەیاند، نەوت سەرمایەکی نیشتیمانی و نەتەوەییە، بەڵام ئێمە لەسەر فرۆشتنی نەوت گومانمان هەیە و شەفاف نیە ئێمە تاوانمان نییە.

وتیشی:” بەرپرسانی یەکێتی لە میدیاکانەوە دەڵێن، ئاگاداری پڕۆسەی فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتین بەڵام ئەوە شتێکی ڕاست نییە و گومانەکەمان دروستە و گەندەڵی زۆر لە فرۆشتنی نەوت دەکرێت بەجۆرێک هەر بیرە نەوتێک بەرپرسێکی باڵا خاوەندارێتی دەکات.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ناوبراو رایگەیاند، پێشبینی دەکەین لەڕۆژانی داهاتوو هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەری زیاتر لە هەولێر و دهۆک هەیە، هی کوردستان نییە هی سوریایە و مووچەیان پێدەدرێت. لە ڕێگەی کۆتاکانەوە شەڕی ئیرادە لەگەڵ یەکێتی دەکرێت. پارتی لە بەغدا داوای یارمەتی و یەکڕیزییمان لێدەکات و لە هەولێریش مافمان دەخۆن.

وەزیری دارایی و ئابوری: بەهیچ جۆرێک سازش لەمافە یاسایی و دەستوریەکانمان ناکەین
پێت وەزیری دارایی و ئابوری: بەهیچ جۆرێک سازش لەمافە یاسایی و دەستوریەکانمان ناکەین
کارەبای دوکان هەلی کاری راگەیاند
دوات کارەبای دوکان هەلی کاری راگەیاند
پەیوەنیدر