دوابەدوای ناڕەزایی حكومەتی هەرێم و هەندێك لایەنی سیاسی لە چەند بڕگەیەكی تایبەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق، كە یەكێك لە بڕگەكانی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەیە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، پەرلەمانتارێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “له هه‌وڵداین له‌ڕێگه‌ی جێگۆڕكێ (مناقه‌له)ه‌وه پاره له بڕگه‌یه‌كی تره‌وه بهێنین بۆی”.
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، “پاش ئه‌وه‌ی كێشه له‌سه‌ر بڕگه‌ی جێگیركردنی گێڕانه‌وه‌ی 10٪ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروستبوو، له ئێستادا له هه‌وڵداین له‌رێگه‌ی جێگۆڕكێ (مناقه‌له)ه‌وه پاره له بڕگه‌یه‌كی تره‌وه بهێنین و تایبه‌تی بكه‌ین به بڕگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی نه‌مێنێت و پاره‌یه‌كی دیاریكراو هه‌بێت بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌كه‌وته”.
وتیشی: “بابه‌تی جێگۆڕكێ بابه‌تێكه، كه له ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی داراییدایه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته هه‌ر له‌نێو لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و جێگیر ده‌كرێت”.
د. نەرمین ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی زیاتر لە دوو مانگ و ئەنجامدانی نزیکەی 60 کۆبوونەوە لە لیژنەی دارایی و گفتوگۆکردنی لیژنە لەگەڵ زیاتر لە 150 بەرپرسی باڵا و پەیوەندیدار لە وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥، پەرلەمان ڕۆژی پێنج شەممەی بەرواری ٢٠٢٣/٦/٨ دیاریکرد بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە.
لای خۆشیەوە، وەفا محەمەد كەریم، كادری پارتی بۆ (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە، سێ خاڵی جێگە ناكۆك لە بودجە چارەسەر كراون، كە لەلیژنەی دارایی دەستكاری كرابوون و هەرێمی كوردستان ڕەخنەی لەسەریان هەبوو، چونكە تایبەت بوون بە پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆش كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە دەكرێت بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكان لەسەر پرسی گێڕانەوەی 10%ی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە ئەگەر ئەو خاڵەش چارەسەر كرا، ئەوا نەك پێنج شەممە، بەڵكو لەوانەیە سبەینێ چوار شەممە دەنگی لەسەر بدرێت.
بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕەتی كردۆتەوە، لای ئەوانەوە و بە بڕیاری تەیف سامی جێگۆڕكێ لە بڕگەكانی بودجە كرابێت.