چیت لێدێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك پیازێك بخۆیت؟



 

هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ك سوودى ته‌ندروستى هه‌یه‌، بەڵام هه‌ندێكیان زۆر تایبه‌تن، وه‌ك پیاز .

پیازه‌كان به‌گشتى ناسراون بۆ پشتگریى ته‌ندروستى دڵ، ئێسك و بۆن كردن، به‌ڵام سوودێكى زۆر زیاترى هه‌یه،‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ سەرسامت بکات، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستیاریت به‌ پیاز هەیە ڕاوێژ به‌ پزیشك بكه‌ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌یت.

 

لێره‌دا هه‌ندێك سوودى پیازتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین:

 

  1. به‌هێزكردنى پیتاندن :

له‌ كۆندا نه‌زۆكى پیاوان به‌ چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ و نه‌شته‌رگه‌رى چاره‌سه‌ر ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ده‌توانن به‌ ساده‌یى شه‌ربه‌تى پیاز بخۆنه‌وه‌ و چارەسەری هەندێک لەو نەخۆشیانە بکەن، بەهۆی بونی چه‌ندین دژه‌ ئۆكسیدان‌ له‌ پیازدا یارمەتی دروست بوون و زیادبوونی پیتاندن دەدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ ‌ شێوازێكى سروشتیيه.

 

  1. یارمه‌تى جیوبمان ده‌ده‌ن:

به‌كارهێنانى پیاز ڕێگایه‌كى باشه‌ بۆ وه‌ستاندن و خاوكردنه‌وه‌ى خوێن به‌ربونى لوت، ئه‌وەش به‌وه‌ى ته‌نها نیو پیاز بخه‌ره‌ به‌ر لوتت و بۆنه‌كه‌ى هه‌ڵمژه، پیاز ڤیتامین سى و بیوفلاڤۆنۆیدى تێدایه‌ كه‌ ڕێگا له‌ خوێنبه‌ربونى لومتان ده‌گرێت، سوودێكى ترى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هۆکارێکی سەرەکی بەربوونی لوتمانە لەکاتی توشبوون بە ئەنفلۆنزا، چونکە ڕێگاكانى ناو لوت شل ده‌كه‌ن و هه‌ناسه‌دانمان ئاسانتر ده‌كه‌ن.

 

  1. نه‌هێشتنى خه‌مۆكى و باشتر كردنى میزاج :

پیاز شتێك له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ پێى ده‌وترێت ترشى فۆلیت و ئه‌مه‌ش وه‌ك ووشه‌یه‌كى جێگره‌وه‌یه‌ بۆ ڤیتامین (بى9)، ئه‌م ڤیتامینه‌ یارمه‌تى نه‌هێشتنی خه‌مۆكى ده‌دات و میزاجت باشرت ده‌كات به‌ ده‌ردانى ترشى ئامینه‌ كه‌ پێى ده‌وترێت هۆرمۆسیستنی، ئه‌م ترشى ئامینه‌ نه‌خوازراوه‌ ڕێگه‌ نادات به‌ جه‌سته‌ت هۆرمۆنێكى باش به‌رهه‌م بهێنێت، بۆیه‌ پیاز هه‌یه‌ بۆ شكاندن و ڕێگه‌دان به‌ مێشكت بۆ ئه‌وه‌ى خۆراكى ته‌واو به‌ده‌ست بهێنێت.

 

  1. جوینى پیاز یارمه‌تى ددانه‌كان ده‌دات:

گومان له‌وه‌دا نیه‌ پیاز ده‌توانێت یارمه‌تى ڕێگه‌گرتن له‌ نه‌خۆشیه‌كانى له‌شت بدات، به‌ڵام سوودێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى ده‌مت , جوینى پیاز یارمه‌تى به‌هێزكردنى ددانه‌كانت ده‌دات و به‌كتریاكانى ناو ده‌مت له‌ ناو ده‌بات، زۆر به‌ ساده‌یى بۆ ماوه‌ى 2 بۆ 3 خوله‌ك پیاز بجون، چونكه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ ڕێگه‌گرتنى كه‌وتنى ددانه‌كان.

 

  1. پیاز ڕێگه‌ له‌ سه‌رما و ئه‌نفلۆنزا ده‌گرێت:

به‌ وته‌ى لوك كۆتینهۆى، پسپۆڕى ته‌ندروستى، پیاز ده‌توانێت یارمه‌تى ڕێگرى كردن له‌ سه‌رما و كۆكه‌ و تا و ئازارى قورگ بدات، ئه‌مه‌یان چۆن ؟

پیازێك قاش قاش بكه‌ و بیكه‌ره‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى 6 بۆ 8 كاتژمێر و ڕۆژانه‌ 3 بۆ 4 كه‌وچكى لێ بخۆره‌وه‌، هەروەها پیاز یارمه‌تى گوێچكه‌ ده‌ده‌ن گوێكانمان یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ستیارترین به‌شه‌كانى جه‌سته‌مان , ئه‌وان به‌ هۆى زۆر هۆكاره‌وه‌ توشى ئازار ده‌بن، وه‌ك ده‌نگى به‌رز و گه‌شت كردن به‌ فرۆكه، هه‌ندێك له‌ پزیشكه‌كان پێشنیارى به‌كارهێنانى قه‌تره‌ى گوێ ده‌كه‌ن بۆ نه‌مانى ئازاره‌كه، بەڵام پیازى كوڵاو ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات.

كه‌واته‌ باشرتین ڕیگه‌ى سروشتى چیه‌ ؟

پیازێك له‌ ئاودا بكوڵێنه‌ تا نه‌رم ده‌بێت، پاشان بیخه‌ره‌ نێو قوماشێك و بیخه‌ره‌ سه‌ر گوێت.

عێراق ڕووبەڕووی پیسبوونی ئاوی خواردن دەبێتەوە
پێت عێراق ڕووبەڕووی پیسبوونی ئاوی خواردن دەبێتەوە
قوباد تاڵه‌بانی: دڵخۆش نیم به‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم
دوات قوباد تاڵه‌بانی: دڵخۆش نیم به‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم
پەیوەنیدر