بەڕێوەبەری ناحیەی زێلكان ئاشكرایكرد درۆنێك لە سنوورەكە كەوتووەتەخوارەوە.
ئاشكراشیكرد، درۆنەکە لە سنووری ناحیەی زێلكان كەوتووەتە خوارەوە، هیچ زیانیکی گیانی و مادی نەبووە و لە بنكەی سەربازی سوپای توركیاش دووربووە.
لەبارەی بۆردومان و موسەکبارانکردنی ئەو ناوچەیە ناوبراو ڕەتیکردەوە هیچ مووشەكبارانێك لەناوچەكەدا كرابێت، تەنها ئەو درۆنە بووە كەوتووەتە خوارەوە.