بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە كەشناسییەكان و پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، شەپۆلێكی تاوەباران و هەورە بروسكە بەرەو ناوچەكانی هەرێم بەڕێوەیە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێستا لە ناوچەكانی باشوری موسڵ و ڕۆژئاوای ھەولێر ھەورە بروسكە چالاكبووە لەگەڵ تاوە باراندا.
ڕاشیگەیاند، ئاراستەی بەرەو سەنتەری شاری ھەولێر و ناوچەكانی دەورووبەریەتی لەماوەكانی داھاتوودا دەگات.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی گۆرانکاری کەش و هەواوە ئێستا ناوەڕاستی ئاسمانی هەرێم هەورە بروسکەیە و پێشبینی نمە بارانی لێ دەکرێت، بەڵام ئاسمانی ناوچەکانی تری هەرێم نیمچە هەورە، هەروەها خێرایی با چالاک بووە.