شەقامێکی ٣٠ مەتری لە سلێمانی دروستدەکرێت



وەزارەتی شارەوانی بڕی ٤٥٢ ملیۆن دیناری بۆ دروستکردنی شەقامێکی ٣٠ مەتری و ئاوەڕۆ لە سلێمانی تەرخانکرد.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، گوژمەی ٤٥٢ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سلێمانی تەرخانکراوە.

یەکێک لە خزمەتگوزارییەکان دروستکردنی شەقامێکی ٣٠ مەتریە لەنێوان گەڕەکی کەڵەکن و شەقامی سەرەکی هەواری شار، هاوکات دروستکردنی ئاوەڕۆی باراناو.

ئەم گوژمەیەی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخانکراوە، لەسەر ڕێژەی ٪١٥ داهاتی شارەوانی سلێمانییە بۆ پلانەکانی ساڵی ٢٠٢٣.

 

 

 

 

شەپۆلێكی تاوە باران و هەورەبروسكە گەیشتە هەرێم
پێشت شەپۆلێكی تاوە باران و هەورەبروسكە گەیشتە هەرێم
سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم ئیتر هیچی نەماوە
دواتر سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم ئیتر هیچی نەماوە
ەیوەندیدار