میسی هەوادارانی لە دوو دڵیدا هێشتووەتەوە



تا ئێستا دیارنییە میسی بەرشەلۆنە یان هیلال هەڵدەبژێرێت، ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی بۆچوونی جیاوازیان لەبەری داهاتووی میسی هەیە.

جیڕاد ڕۆمێرۆ، ڕۆژنامەنوسی کەتەلۆنی لە تویتەر ئەم دوو دێڕەی  بڵاوکردەوە “بەم درەنگانی شەوە زانیم مێسی دەیەوێت چ بڕیارێک بدات، کەمێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ باوکی مێسی کرد”.

پەیامنێرەکە بۆ باوکی میسی: ئایا ئێستا مێسی لە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە نزیکە یان دوورە؟

خۆرخی مێسی: دوورە

ڕۆمێڕۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یانەی بەرشەلۆنە پێی وایە خۆرخێ میسی باوکی لێۆنێل میسی فشارێکی زۆری خستۆتە سەر یانەکە لەپێناو گەڕانەوەی لیۆدا.

گاستۆن ئیدۆلی ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاندووە، لیۆنێل مێسی جگە لە بەرشەلۆنە، هیچ یانەیەكی ئەوروپی ناوێت.

تۆنی خوانمارتی ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاندووە، یانەی هیلال تەنها ٧٢ کاتژمێریان بۆ لیۆنێل میسی داناوە تا وەڵامی کۆتاییان بداتەوە.

دوێنێ باوکی میسی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە کۆبوونەوە، لە دوای تەواوبونی کۆبونەکە خۆرخی میسی، وتی “لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و منیش حەزدەکەم لە بەرشەلۆنە بیبینمەوە”.

بەڵام ئەمڕۆ باوکی میسی لە چاوپێکەتنێکەی ڕۆمێرۆ وتی”میسی دوورە لەگەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە”.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی گۆڵی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مێسی داوایکردووە تا ساڵی ٢٠٢٤ گفتوگۆکان لەگەڵ هیلال ڕابگرن.

 

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم ئیتر هیچی نەماوە
پێشت سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم ئیتر هیچی نەماوە
بانکی ناوەندی یەدەگی زێر و دۆلاری عێراقی ئاشکراکرد
دواتر بانکی ناوەندی یەدەگی زێر و دۆلاری عێراقی ئاشکراکرد
ەیوەندیدار