گەورەترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ چێشتلێنان ئەنجامدەدرێت



دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەبەشداری ٢٠٠ شێف لە ٢٠ وڵاتی جیهانەوە گەورەترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراق بۆ چێشتلێنان لەشاری هەولێر ئەنجامدەدرێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازیکرد لە ژمارەیەک شێف لە رێکخراوی ماڵی شێفەکانی کوردستان و رێکخراوی شێفەکانی بەغدا، لە کۆبونەوەیەکدا، بە بایەخەوە باسی لە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر کرد بۆ زیاتر سەرنجراکێشانی گەشتیارانی بیانی، بۆ ئەم مەبەستە بەشداربووانی کۆبونەوەکەی دڵنیاکردەوە لەوەی کە دەستەی گەشتوگوزار درێغی ناکات لە قۆستنەوەی ئەو دەرفەتانەی کە بۆ زیاتر ناساندنی هەرێمی کوردستان دێنە پێش و لەم باریەوە هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ پشتگیری و هەماهەنگی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شاندی میوان باسیان لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی عێراق بۆ چێشتلێنان کە بڕیارە رۆژی مانگی (تشرینی یەکەم/١٠)ی ئەمساڵ لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەبچێت، بە بەشداری ٢٠٠شێف لە ٢٠ وڵاتی جیاوازەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا پشبڕکێی نێودەوڵەتی بۆ چێشتلێنان لە نێوان شێفی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و براوەکان خەڵات دەکرێن.

ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەمینجارە لە عێراق ئەنجامدەدرێت، وڵاتانی بەشداربوو  بریتین لە (مالتا، روسیا، تونس، جەزائیر، مەغریب، فەڵەستین، سوریا، ئوردن، تورکیا، میسر، سعودیە، کویت و …هتد)

“لێکۆڵینەوە لە وردەکاری گرێبەستی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت دەکەین”
پێت “لێکۆڵینەوە لە وردەکاری گرێبەستی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت دەکەین”
پۆلیسی سلێمانی: لەسەر شەڕی نێوان قەرەجەکانی سلێمانی 35 کەسمان دەستگیرکردووە
دوات پۆلیسی سلێمانی: لەسەر شەڕی نێوان قەرەجەکانی سلێمانی 35 کەسمان دەستگیرکردووە
پەیوەنیدر