مایک پێنس ڕکابەری دۆناڵد ترامپ دەکات



مایک پێنس جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا خۆی وەک کاندیدێکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ساڵی 2024 کاندید کرد و بەمەبەش دەبێتە رکابەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشو.

ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری سێ سەرچاوەوە بڵاویکردۆەوە، مایک پێنس ناوی خۆی وەک کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا تۆمارکردوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، مایک پێنس وەک یەکەم هەنگاو وتارێک لە ویلایەتی ئایۆوا پێشکەش دەکات و دەست بەهەڵمەتی هەڵبژاردن دەکات.

 

لەچەند رۆژی رابردوشدا، تیم سکۆت سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلینای باشور ناوی خۆی لە کۆمیسیۆنی فیدڕاڵی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمارکرد و بوە نوێترین بەشداربو لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 و بەمەش دەبێتە یەکێکی دیکە لە کێبڕکێکاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا.

DR6

جۆو بایدنی تەمەن 80 ساڵ کاندیدبونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە لە 25ی نیسانداڕاگەیاند، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی خولی نوێی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سپی و رایگەیاند، کێبڕکێی ساڵی داهاتو شەڕێکە لە دژی توندڕەوی کۆمارییەکان.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا هەڵمەتی بۆ دوبارە چونە ناو کۆشکی سپی دەستپێکرد، دوای چەند مانگێک لە راگەیاندنی ئەو هەڵبژاردنانەی کە بڕیارە ساڵی 2024 ئەنجام بدرێت.

مایک پێنس لەساڵی 1959 لە ئەمریکا لەدایکبوە، لە 20ی (تشرینی دوەم/11)ی 2016 تاوەکو 2017 لەکاتی گواستنەوەی سەرۆکایەتی بۆ دۆناڵد ترەمپ پۆستی سەرۆکی ئەمریکای وەرگرتوە و دواتریش جێگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بوە.

“کورتهێنان لە کورسییەکانی پەرلەمان بۆ هەر حزبێک مانای کۆتایی دونیا نییە”
پێشت “کورتهێنان لە کورسییەکانی پەرلەمان بۆ هەر حزبێک مانای کۆتایی دونیا نییە”
حکومەت خاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون پابەند دەكات
دواتر حکومەت خاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون پابەند دەكات
ەیوەندیدار