پیسبون , خراپییه‌كانى خوو و ژینگه هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌ى سییه‌كانن , نزیكه‌ى 65 ملیۆن كه‌س توشى نه‌خۆشى درێژخایه‌نى سییه‌كان ده‌بن تا ئێستاش , ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نیه كه هیچ ڕێگه‌یه‌ك نیه بۆ پاراستنى ئه‌م ئه‌ندامه به ته‌ندروستى , سییه‌كان توانایه‌كى جادوویان هه‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ى خۆیان , بەڵام پێویسته تۆش هه‌ندێك هه‌وڵبده‌یت .
لێره‌دا هه‌شت ئامۆژگارى شاره‌زایان باس ده‌كه‌ین كه ده‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ى سییه‌كانمان
- خواردنه‌وه‌ى ته‌ندروست نخۆنه‌وه :
گرنگه بزانیت كه پاككردنه‌وه‌ى سییه‌كان له‌و كاته‌وه‌ى ده‌ستپێده‌كات 2 تا 3 هه‌فته ده‌خایه‌نێت له مانگێكدا , كه‌واته دواى مانگێك پێویسته هه‌ست به ته‌ندروستیه‌كى باش بكه‌یت , له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ندێك خواردنه‌وه هه‌ن كه كه یارمه‌تى ته‌ندروست مانه‌وه‌ى سییه‌كامنان ده‌ده‌ن هه‌نگوین و ئاوى گه‌رم , ئاوى لیمۆ , چاى سه‌وز , شه‌ربه‌تى گوێزه‌ر , زه‌رده‌چه‌وه و زه‌جنه‌فیل , مۆز و سپێناخ و توو .
- به‌كارهێنانى چاره‌سه‌ره خوێیه‌كان :
چارەسەرە خوێییەکان هه‌ناسه‌دانه له هه‌وادا له‌گه‌ڵ گه‌ردیله خوێى بچوك , به ( هالۆتێراپى ) ناو ده‌برێت چاره‌سه‌رێكى جێگره‌وه‌یه بۆ كێشه‌ى سییه‌كان , ده‌توانیت سه‌ردانى ئه‌شكه‌وتێكى خوێى بكه‌یت یان خوێى هیمالایا بكڕیت و له ماڵه‌وه به‌كاریبهێنیت.
- زه‌یتى ئۆریگانۆ به‌كار بهێنه:
زه‌یتى ئۆریگانۆ شتێكى سروشتیه بۆ به‌كارهێنان , تێكه‌ڵه‌یكى یه‌كسان له زه‌یتى ئۆریگانۆ و زه‌یتى بادام ته‌نها یه‌ك بۆ دوو دڵۆپ بخە‌ره ژێر زمانت و بۆ ماوه‌ى 3 بۆ 5 خوله‌ك بیهێڵه‌ره‌وه له ناو ده‌متدا و دواتر ده‌مت به ئاو بشۆ , بۆ هه‌ستكردن به كاریگه‌رییه‌كه‌ى هه‌فته‌ى سێ جار به‌كاریبهێنه بۆ ماوه‌ى 4 هه‌فته.
- هه‌فته‌ى 3 جار حه‌مامێكى گه‌رم بكه :
بۆ هه‌ناسه‌دانێكى ئاسانتر ده‌توانیت شێداركه‌ره‌وه‌ى هه‌وایى سپراى سارد یان حه‌مامێكى گه‌رم بكه‌یت , هه‌فته‌ى 2 بۆ 3 جار له هه‌فته‌یه‌كدا به‌سه بۆ خۆلادان له كێشه‌كانى پێست , هه‌روه‌ها ده‌بێت پله‌ى گه‌رمى گه‌رماوه‌كه له نێوان 32 بۆ 40 پله بێت
- خۆ به‌دوور گرتن له هه‌ندێك به‌رهه‌م:
ده‌ستبكه به خواردنى تیژ و ترش و گژ و گیا , كه ئه‌مانه دژه هه‌وكردنن , گرنگه كه بزانیت هه‌ندێك خواردن زیان به سییه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر بەردەوام بیانخۆیت وه‌ك به‌رهه‌مه شیرە‌مه‌نییه‌كان لەوانە په‌نیر و كه‌ره و ماست و شیر , هه‌روه‌ها خواردنه له قوتونراوه‌كانى وه‌ك گۆشتى قوت‌و و بەرهەمەکانی تر.
- زمانت پاك بكه‌ره‌وه بۆ پاراستنى سییه‌كانت :
پێویستیت به ته‌ندروستییه‌كى باش هه‌یه , له‌وانه‌یه ئێمه به باشى ددانه‌كانمان بشۆین بەڵام زمانمان له‌بیر بكه‌ین , كه ئه‌وه‌ش گرنگه بۆ خۆلادان له دروستكردنى به‌كتریا بۆیە بەردەوام زمانیشت بشۆ.
- ڕاهێنانى هه‌ناسه‌دان به لێوه‌كان :
ئه‌م ڕاهێنانه هه‌واى په‌نگخواردووى سییه‌كان بەتاڵ ده‌كاته‌وه , هه‌واى سییه‌كان و هه‌ناسه باشتر ده‌كات و ده‌بێته هۆى حه‌سانه‌وه‌ى گشتى ، ماسولكه‌كانى شان و ملت شل بكه بۆ ماوه‌ى 2 چركه و به لوت هه‌ناسه بده له‌و كاته‌دا با ده‌مت داخراو بێت , هه‌ناسه‌دانێكى ئاسایى كه قوڵ نه‌بێت ئه‌جنام بدە , به هێواشى هه‌ناسه بده تا 4 چركه و ئه‌م ڕاهێنانه له ڕۆژێكدا 3 بۆ 4 جار دوباره بكه‌ره‌وه .
- ڕاهێنان بكه بۆ پاكردنه‌وه‌ى سییه‌كانت :
یەکێک لە گرنگترین پێویستییەکان ڕاهێنان کردنە له‌سه‌ر پشت پاڵبكه‌وه و قاچى ڕاستت بچه‌مێنه‌وه , پاشان بسوڕێ بۆ لای ڕاست , له‌سه‌ر ئه‌رزى ته‌خت به‌شى سه‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌ت بسوڕێنه , قۆڵى چه‌پت له ئاستى شانت دابنێ , ئێستا سه‌رت بگۆڕه بۆلای ڕاست , ئه‌م شێوازه کەمێک نا ئاسوده و بێ‌ئازار دەبێت , به‌م شێوازه بمێنه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى 30 چركه تا 1 خوله‌ك , ئه‌م ڕاهێنانه له‌سه‌ر لاكه‌ى تر‌ى جه‌سته‌شت دوباره بكه‌ره‌وه