8 شت ده‌توانیت بیكه‌یت بۆ به‌دوورگرتنى سییه‌كانت له‌ ژه‌هر به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى



 

پیسبون , خراپییه‌كانى خوو و ژینگه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌ى سییه‌كانن , نزیكه‌ى 65 ملیۆن كه‌س توشى نه‌خۆشى درێژخایه‌نى سییه‌كان ده‌بن تا ئێستاش , ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ هیچ ڕێگه‌یه‌ك نیه‌ بۆ پاراستنى ئه‌م ئه‌ندامه‌ به‌ ته‌ندروستى , سییه‌كان توانایه‌كى جادوویان هه‌یه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ى خۆیان , بەڵام پێویسته‌ تۆش هه‌ندێك هه‌وڵبده‌یت .

لێره‌دا هه‌شت ئامۆژگارى شاره‌زایان باس ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ى سییه‌كانمان

 

  1. خواردنه‌وه‌ى ته‌ندروست نخۆنه‌وه‌ :

گرنگه‌ بزانیت كه‌ پاككردنه‌وه‌ى سییه‌كان له‌و كاته‌وه‌ى ده‌ستپێده‌كات 2 تا 3 هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت له‌ مانگێكدا , كه‌واته‌ دواى مانگێك پێویسته‌ هه‌ست به‌ ته‌ندروستیه‌كى باش بكه‌یت , له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ندێك خواردنه‌وه‌ هه‌ن كه‌ كه‌ یارمه‌تى ته‌ندروست مانه‌وه‌ى سییه‌كامنان ده‌ده‌ن هه‌نگوین و ئاوى گه‌رم , ئاوى لیمۆ , چاى سه‌وز , شه‌ربه‌تى گوێزه‌ر , زه‌رده‌چه‌وه‌ و زه‌جنه‌فیل , مۆز و سپێناخ و توو .

 

  1. به‌كارهێنانى چاره‌سه‌ره‌ خوێیه‌كان :

چارەسەرە خوێییەکان هه‌ناسه‌دانه‌ له‌ هه‌وادا له‌گه‌ڵ گه‌ردیله‌ خوێى بچوك , به‌ ( هالۆتێراپى ) ناو ده‌برێت چاره‌سه‌رێكى جێگره‌وه‌یه‌ بۆ كێشه‌ى سییه‌كان , ده‌توانیت سه‌ردانى ئه‌شكه‌وتێكى خوێى بكه‌یت یان خوێى هیمالایا بكڕیت و له‌ ماڵه‌وه‌ به‌كاریبهێنیت.

 

  1. زه‌یتى ئۆریگانۆ به‌كار بهێنه‌:

زه‌یتى ئۆریگانۆ شتێكى سروشتیه‌ بۆ به‌كارهێنان , تێكه‌ڵه‌یكى یه‌كسان له‌ زه‌یتى ئۆریگانۆ و زه‌یتى بادام ته‌نها یه‌ك بۆ دوو دڵۆپ بخە‌ره‌ ژێر زمانت و بۆ ماوه‌ى 3 بۆ 5 خوله‌ك بیهێڵه‌ره‌وه‌ له‌ ناو ده‌متدا و دواتر ده‌مت به‌ ئاو بشۆ , بۆ هه‌ستكردن به‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ى هه‌فته‌ى سێ جار به‌كاریبهێنه‌ بۆ ماوه‌ى 4 هه‌فته‌.

 

 

  1. هه‌فته‌ى 3 جار حه‌مامێكى گه‌رم بكه :

‌ بۆ هه‌ناسه‌دانێكى ئاسانتر ده‌توانیت شێداركه‌ره‌وه‌ى هه‌وایى سپراى سارد یان حه‌مامێكى گه‌رم بكه‌یت , هه‌فته‌ى 2 بۆ 3 جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌سه‌ بۆ خۆلادان له‌ كێشه‌كانى پێست , هه‌روه‌ها ده‌بێت پله‌ى گه‌رمى گه‌رماوه‌كه‌ له‌ نێوان 32 بۆ 40 پله‌ بێت

 

  1. خۆ به‌دوور گرتن له‌ هه‌ندێك به‌رهه‌م:

ده‌ستبكه‌ به‌ خواردنى تیژ و ترش و گژ و گیا , كه‌ ئه‌مانه‌ دژه‌ هه‌وكردنن , گرنگه‌ كه‌ بزانیت هه‌ندێك خواردن زیان به‌ سییه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر بەردەوام بیانخۆیت وه‌ك به‌رهه‌مه‌ شیرە‌مه‌نییه‌كان لەوانە  په‌نیر و كه‌ره‌ و ماست و شیر , هه‌روه‌ها خواردنه‌ له‌ قوتونراوه‌كانى وه‌ك گۆشتى قوتو و بەرهەمەکانی تر.

 

  1. زمانت پاك بكه‌ره‌وه‌ بۆ پاراستنى سییه‌كانت :

پێویستیت به‌ ته‌ندروستییه‌كى باش هه‌یه‌ , له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ به‌ باشى ددانه‌كانمان بشۆین بەڵام زمانمان له‌بیر بكه‌ین , كه‌ ئه‌وه‌ش گرنگه‌ بۆ خۆلادان له‌ دروستكردنى به‌كتریا بۆیە بەردەوام زمانیشت بشۆ.

 

  1. ڕاهێنانى هه‌ناسه‌دان به‌ لێوه‌كان :

ئه‌م ڕاهێنانه‌ هه‌واى په‌نگخواردووى سییه‌كان بەتاڵ ده‌كاته‌وه‌ , هه‌واى سییه‌كان و هه‌ناسه‌ باشتر ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى حه‌سانه‌وه‌ى گشتى ،  ماسولكه‌كانى شان و ملت شل بكه‌ بۆ ماوه‌ى 2 چركه‌ و به‌ لوت هه‌ناسه‌ بده‌ له‌و كاته‌دا با ده‌مت داخراو بێت , هه‌ناسه‌دانێكى ئاسایى كه‌ قوڵ نه‌بێت ئه‌جنام بدە , به‌ هێواشى هه‌ناسه‌ بده‌ تا 4 چركه‌ و ئه‌م ڕاهێنانه‌ له‌ ڕۆژێكدا 3 بۆ 4 جار دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌ .

 

  1. ڕاهێنان بكه‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ى سییه‌كانت :

یەکێک لە گرنگترین پێویستییەکان ڕاهێنان کردنە  له‌سه‌ر پشت پاڵبكه‌وه‌ و قاچى ڕاستت بچه‌مێنه‌وه‌ , پاشان بسوڕێ بۆ لای ڕاست , له‌سه‌ر ئه‌رزى ته‌خت به‌شى سه‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌ت بسوڕێنه‌ , قۆڵى چه‌پت له‌ ئاستى شانت دابنێ , ئێستا سه‌رت بگۆڕه‌ بۆلای ڕاست , ئه‌م شێوازه‌ کەمێک نا ئاسوده‌ و بێئازار دەبێت , به‌م شێوازه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ى 30 چركه‌ تا 1 خوله‌ك , ئه‌م ڕاهێنانه‌ له‌سه‌ر لاكه‌ى ترى جه‌سته‌شت دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌

هێزەکانی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت
پێشت هێزەکانی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت
لەسلیمانی زیاتر لە 14 کەس بریندار بون
دواتر لەسلیمانی زیاتر لە 14 کەس بریندار بون
پەیوەندیدار