ئامارەکانی ماددەی هۆشبەری عێراق مەترسیدارن



بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریداوە زیندانی ئەبو غرێب تایبەت بکرێت بەو تۆمەتبارانەی بە یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، لە زیندانەکانی عێراق زیاتر لە ١٠ هەزار بەکارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان هەن، حەوت هەزار و ٥٠٠ زیندانی بارزگانیان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کردووە، زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ کەسیش بە تاوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیندانیکراون.

لەو ژمارەیە زیاتر لە ١٢٨ کەسیان لە خوار ١٨ ساڵن، بەکارهێنەر و بازرگانیشیان تێدایە.

کامیل ئەمین هاشم، وتەبێژی وەزارەتی داد ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگا بەجێهێشتووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی لە عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرینەی ئەوانەی لە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەگلێن، لە ناوچە هەژارنشینەکان، بێکار و ئەو هەرزەکارانەن کە  لەلایەن بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەکارهێندراون.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریداوە، زیندانی ناوەندی بەغدا (ئەبو غرێب) تایبەت بکرێت بە بەکارهێنەران، بارزگانان و هەر کەس بەپێی یاسای ماددەی هۆشبەر زیندانیکرابێت.

تا لەگەڵ زیندانییەکانی دیکەدا تێکەڵنەبن، چونکە کاریگەری لەسەر زیندانییەکانی دیکە دروستدەکەن، مەترسین بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بۆیە زیندانییەکی جیاکراوەیان دەبێت، نەخۆشخانەیەکیش بۆ چاکسازی لەناو زیندانەکە دەکرێتەوە.

هەروەها بڕیاریداوە، دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر لە ئەرکی پۆلیسەوە بگوازرێتەوە بۆ کاروباری هەواڵگری و تاوانی ڕێکخراو.

 

 

ئیبراهیمۆڤێج: ماڵئاوا تۆپی پێ
پێت ئیبراهیمۆڤێج: ماڵئاوا تۆپی پێ
حاجی مەسیفی؛ نازانین کێ لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی کوژرانی هاوکار جاف کردووە
دوات حاجی مەسیفی؛ نازانین کێ لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی کوژرانی هاوکار جاف کردووە
پەیوەنیدر