هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ دەستبەرداری پۆستەکانیان بوون



هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌، میدحه‌ت سانجار و په‌روین بوڵدان نابنه‌وه‌ به‌ربژێر له‌ كۆنگره‌ی نائاسایی پارته‌كه‌یاندا.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، میدحه‌ت سانجار و په‌روین بوڵدان له‌ میانی به‌شدارییكردن له‌ چالاكییه‌كدا لێدوانیان له‌باره‌ی پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان داوه‌.

 

بوڵدان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ده‌ستبه‌جێ دوای هه‌ڵبژاردن كۆنگره‌ ئه‌نجامده‌دن و رایگه‌یاندووه‌: “خۆشحاڵ ده‌بم به‌ راده‌ستكردنی ئه‌ركی هاوسه‌رۆكی به‌ هاوڕێیه‌كی دیكه‌. ده‌مه‌وێت بڵێم، له‌ پێواژووی بڕیاردانیشدا به‌شدار نابم”.

 

لای خۆیه‌وه‌ میدحه‌ت سانجار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ن به‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ی كه‌ ئامانجیان بووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستی بهێنن و رایگه‌یاندووه‌: “منیش له‌ كۆنگره‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی هاوسه‌رۆكی ده‌بم، پێواژووی كۆنگره‌ ده‌ستیپێكردووه، ده‌مانه‌وێت رێگا له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كاندا بكه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو ره‌خنه‌گرتن، ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن و لێپرسینه‌وه‌، نامانه‌وێت پارته‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكانه‌وه‌ كڵۆم بدرێت”.

حاجی مەسیفی؛ نازانین کێ لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی کوژرانی هاوکار جاف کردووە
پێت حاجی مەسیفی؛ نازانین کێ لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی کوژرانی هاوکار جاف کردووە
مووچە بازاڕ گەرم دەکات، گەشەپێدان بەدیناهێنێت
دوات مووچە بازاڕ گەرم دەکات، گەشەپێدان بەدیناهێنێت
پەیوەنیدر