بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بڕیاری نوێ‌ درا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەكاتەوە، كە بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتییەكان، پێویست ناكات ئۆتۆمبێلەكان بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتییەكان، كۆمپانیاكان تەنها دەتوانن نوێنەریان بنێرن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكان.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای تەواوكردنی مامەڵەكان و پێدانی سەرجەم ڕسوماتەكان، كارمەندێكی بەشی تابلۆكان لەگەڵیان دەچێتە شوێنی ئوتومبێلەكانیان، بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كارئاسانییە بەمەرجێك دەبێت، كە ژمارەی ئوتومبێلەكانیان لە(10) دانە كەمتر نەبێت، ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی تێچوون و قەرەباڵغی لە هاتووچۆ و رێگاوبانەكان كەم بكاتەوە.

كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێت كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
لە مانگێكدا لە سلێمانی 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاو كراوە
دوات لە مانگێكدا لە سلێمانی 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاو كراوە
پەیوەنیدر