كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، بەرهەمهێنانی كارەبا هەزار مێگاوات كەم بۆتەوە و دەشڵێت: “هەوڵ دەدەن بەزووترین كات دۆخی كارەبا ئاسایی بكەینەوە”.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی درێژبوونەوەی پڕۆسەی چاكسازییەكانی كۆمپانیای داناگاز لە كێلگەی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا 1000 مێگاوات كەم بووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە هەوڵی خێراتر كردنی پڕۆسەكە و ئاسایی كردنەوەی دۆخی كارەبا لە زووترین كاتدان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندبوو، كە پڕۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر چەند ڕۆژێكی كەمی پێ‌ دەچێت و بەهۆیەوە تەنها 600مێگاوات كارەبا كەم دەبێتەوە.

دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
پێت دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
حاجی كاروان نامەیەكی “پڕ لە خەم” بۆ مەسرور بارزانی دەنێرێت
دوات حاجی كاروان نامەیەكی “پڕ لە خەم” بۆ مەسرور بارزانی دەنێرێت
پەیوەنیدر