حاجی كاروان، بانگخوازی ئایینی نامەیەكی “پڕ لە خەم” بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەنێرێت و ڕایدەگەیەنێت، هەرچی لەشفرۆشی باشوری عیراق و ئیران و وڵاتانی تر هەیە هاتونەتە هەولێر.
حاجی كاروان، بانگخواز و ئەندام پەرلەمانی پێشوی كوردستان لە نامەكەیدا، كە بە “بێ پێشەكی” دەستی پێكردووە دەڵێت: سوێن بە خوا هیچ بەقەد ئێستە شاری هەولێر لەشفرۆشی تیانەبوە. هەرچی لەشفرۆشی باشوری عیراق و ئیران وڵاتانی تر هەیە هاتونەتە هەولێر، خۆزگە جەنابتان سنورێكتان بۆ ئەم بەڕەڵاییە دادەنا و پاكی و جوانی هەولێر و كوردستان لەمە زیاتر پیس و ناشرین نەبێت بە خەڵكی داوێن پیس!
دەشڵێت: ئەوەش بزانن جەنابی سەرۆكی حكومەت/ هیچ لەشفرۆشێك و ئەو كەسانەی ئیشیان پێئەكەن بێ مۆڵەتی ڕەسمی بە پاڵ پشتی خەڵكی دەست ڕۆیشتو نەبێت ناتوانن بە كەیفی خۆیان كار بكەن و نیشتەجێ بن ..بۆ راستی ئەم قسانە بانگی دەزگا ئەمنیەكان بكە و خۆت سەرپەرشتی بكەو ئەوكات ئەزانی چ كارەساتێ ڕوو ئەدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دڵنیام هیچ كوردێكی بە ئەمەك و بەڕەوشت و ڕەسەن و دیندار ئەوەی قبوڵ نیە.. دڵنیام بەرێزتان، كە خاوەن پێگەو خێزانێكی رەسەنن ئەتوانن ڕێ لەم بەڕەڵایە بگرن و كوردستان بپارێزن.
حاجی كاروان بۆ مەسرور بارزانی نووسیوە، “لەو باوڕەدام قسەی زۆربەی خەڵكی بەشەرەفی كوردستانم كردوە.. خوا یاوەر بێت و وڵات سەلامەت بێت”.