هەڵمەتێک بۆ ڕوخانی مەیدانی ئاژەڵان دەسیتپێکرد



لە کاتێکدا نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوبووەتەوە، بەڵام بێ هیچ ڕێنماییەکی تەندروستی لە مەیدانەکە ئاژەڵی نەخۆش سەردەبڕدرێت، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ نەهێشتنی ئەو شوێنە دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی ئەنجامدا، بڕیارە سبەینێ سەرجەم مەیدانەکە بڕوخێنن.

لە کاتێکدا نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، لە هەولێر و کەرکوک حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە هەیە، بەڵام هێشتا لە مەیدانەکان ئاژەڵ بێ هیچ چاودێری و ڕێنماییەکی تەندروستی سەردەبڕێت.

بەپێی وتەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەو مەیدانە شوێنێکی شیاو نییە بۆ سەربڕینی ئاژەڵ، پێویستە شوێنەکە لاببرێت، ئاژەڵی نەخۆش سەردەبڕێت، شوێنەکە پڕە لە بەکتریای زیانبەخش.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەگەر ڕێگری لە مەیدانەکە نەکرێت، ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە کوشندەیە لە مەیدانەکە لە ئارادا دەبێت.

هەڵمەتەکان بۆ ڕووخاندنی ئەم مەیدانە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ مەیدانە نوێیەکەی ئاژەڵان بکرێتەوە.

تونێلی دەربەندیخان بۆ چەند ڕۆژێك دادەخرێت
پێشت تونێلی دەربەندیخان بۆ چەند ڕۆژێك دادەخرێت
شەو شکاندنی ڕیکۆرد و ماڵئاواییە
دواتر شەو شکاندنی ڕیکۆرد و ماڵئاواییە
ەیوەندیدار