عێراق، لە مانگی ئایاردا بە بەھای ٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دۆلار، نەوتی فرۆشتووە



وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستوو بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئایار، گەیشتووەتە ٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا، ٧ ملیار و ٧٩٩ ملیۆن دۆلار بووە و داھات بۆ مانگی ئایار بەراورد بە مانگی نیسان، ٤٩٣ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی رابردوودا ھەناردەکراوە، ١٠٢ ملیۆن و ٤٦٣ ھەزار و ٣٨٧ بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دۆلار.

باس لەوەشکراوە، لە مانگی ئایاردا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ١٠٢ ملیۆن و ٢٠٦ ھەزار و ٤١٣ بەرمیل بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە مانگی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣٠٥ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئاماژە بەوە دراوە کە لە مانگی ئایاردا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧١ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشراوە.

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی نیساندا، حەوت ملیار و ٧٩٩ ملیۆن دۆلار بووە،بەمەش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاردا، بەراورد بە مانگی نیسان، ٤٩٣ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

قوباد تاڵەبانی؛ بەڵێنمان داو ئەمڕۆ جێبەجێمانکرد
پێشت قوباد تاڵەبانی؛ بەڵێنمان داو ئەمڕۆ جێبەجێمانکرد
حکومەتی هەرێم، سیستمێکی نوێی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت
دواتر حکومەتی هەرێم، سیستمێکی نوێی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار