وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ دیمەشق بە “قووڵ” ناو دەبات.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی وتی “هەڵوێستی ئێمە پتەوە لە پشتیوانیکردنی گەلی سووریا”، ئاماژەی بەوەشکرد: “دڵخۆشین کە سووریا دەگەڕێتەوە نێو کۆبوونەوەکان لە کۆمکاری عەرەبی”.
حسێن، ئاماژەی بەوەشکرد، “دۆخی مرۆیی لە سووریا زۆر سەختە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “گفتوگۆکان بەردەوامیان دەبێت لە چوارچێوەی هاوپەیمانی پێنج قۆڵی سەبارەت بە دۆخی سووریا”.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، “لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاو دەنێین بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سووریا”.
حوسێن ڕایگەیاند، “دۆخی سوریا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە”، بەو هیوایەی “لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر کاربکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان”.
لە بەرامبەردا فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا پێشکەوتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ عێراق پشتڕاستکردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراقییەکان دەربڕی بۆ ئەوەی لە کاتی رووداوی بوومەلەرزەکەدا پێشکەشیان کرد.
میقداد وتی، ” شانازی دەکەم بە بەغدای قووڵایی مێژوو و شارستانیەت، هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی عێراقی بنیاتنەر بوون، بەو پێیەی ئێمە کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی سەروەری عێراق و سووریا”.