سەرۆککۆماری عێراق و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە



ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ – ٦ – ٢٠٢٣، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقدا کرد.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆمار، ڕایگەیاندووە، “لە کۆشکی بەغدا، پیشوازیان لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی کردووە و لە میانی دیدارێکدا پێداچوونەوە بە دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتدا کراوە، و جەختکرایەوە لە دڵنیابوون لە سەلامەتی هاووڵاتیان و پاراستنی مافەکانیان، و گرنگی چڕکردنەوەی کاری هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە کۆنترۆڵکردن و ئاسایشی سنوورەکاندا.

 

هەر لە دیدارەکەدا ئاماژە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستن و بەردەوامی ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی بەدەست هاتوون کرا، بە شێوەیەک کە متمانەی هاووڵاتیان بە دەوڵەت بەرز بکاتەوە.

فواد حسێن؛ پەیوەندیەکانی بەغداو دیمەشق پەیوەندییەکی قوڵە
پێت فواد حسێن؛ پەیوەندیەکانی بەغداو دیمەشق پەیوەندییەکی قوڵە
ڕۆژنامەی ئەلعەرەب؛ پارتی زەمینە بۆ حکومەتێکی بێ پەرلەمان خۆش دەکات
دوات ڕۆژنامەی ئەلعەرەب؛ پارتی زەمینە بۆ حکومەتێکی بێ پەرلەمان خۆش دەکات
پەیوەنیدر