ڕۆژنامەی ئەلعەرەب؛ پارتی زەمینە بۆ حکومەتێکی بێ پەرلەمان خۆش دەکات



ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن، لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ – ٦ – ٢٠٢٣دا، ئاماژەی بەوەداوە، مانەوەی حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە دەسەڵاتدا بەبێ پەرلەمان، ناکۆکی نێوان هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی لە حکومەتدا گەورەتر دەکات.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەی خستووەتەڕوو؛ پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرۆکایەتی حکومەت دەکات، بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ ڕێگریکردن لە دەستبەرداربوون لە دەسەڵات یان ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی ئەو مەرجانەی کە دەیخاتە ڕوو، بۆ هاوبەش و هاوپەیمانەکەی لە حکومەتدا کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

 

بەپێی ڕۆژنامەکە؛ ئەو ئاماژانەی کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە خراوەتەڕوو و لەلایەن فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پشتڕاستکراوەتەوە، پارتی بەو ئەنجامە گەیشتووە کە حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەتوانێت بەبێ پەرلەمان، بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی مەرجەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نوێ بەردەست دەبن.

 

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب دەڵێت؛ بەڕای چاودێران، ئەم بژاردەیە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو هاوبەشی حکومەت(یەکێتی و پارتی) لە کوردستان گەورەتر دەکات، هاوکات پاڵ بە لایەنەکانی نێو پەرلەمان دەنێت بۆ ئەوەی ڕەخنەکانیان لەسەر حکومەتی هەولێر چڕ بکەنەوە، بەڵام بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بژاردەیەکی باشە.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی باسکردووە، کە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ترسی ئەوەی هەیە بارودۆخی ئێستا و تاودانی زیاتری ململانێکان و قەیرانە ئابوورییەکانی ناوچەکە، ململانێی ناوخۆی، ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخشەیەکی سیاسی نوێ، لە ئەگەری پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێدا، لەمڕووەوە دەکرێت کاریگەریی لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان هەبێت و دەسەڵاتەکەنی لاواز بکەن، تەنانەت ئەگەر وەک گەورەترین حیزبیش بمێنێتەوە.

سەرۆککۆماری عێراق و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە
پێت سەرۆککۆماری عێراق و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە
یەکەم ژنی کورتە باڵا بووە خاوەن مۆڵەتی شۆفێری
دوات یەکەم ژنی کورتە باڵا بووە خاوەن مۆڵەتی شۆفێری
پەیوەنیدر