ئەمریکا؛ تادێت کردەوەکانی چین لە ئاسیادا مەترسیدارتر دەبن



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٤ – ٦ – ٢٠٢٣، هەوڵیکی سوپای چینی بە “مەترسیدار” لە ئاسیا ناو برد، دوای سەرهەڵدانی دوو ڕووداوی نێوان هێزەکانی چین و ئەمریکا لە گەرووی تایوان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

 

وتەبێژی پنتاگۆن، پات ڕایدەر، کە لەگەڵ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەنگافورە بەشداری کۆنفرانسی ئاسایشن، وتی: ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە چالاکییە مەترسیدار و زۆرەملێکانی سوپای چین لە ناوچەکەدا.

 

ئەم لێدوانانەی پات، دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا دوو ڕووداو، لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و چین لە گەرووی تایوان و دەریای باشووری چین ڕوویانداوە.

 

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتییەکی چینی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە زیگزاگێکی “مەترسیدار” بە دەوری یەکێک لە کەشتییە سەربازییەکانیدا ڕۆشتووە، کە لەگەڵ کەشتییەکی کەنەدیدا لە گەرووی تایواندا دەڕۆیشت.

 

چین باسی ئەم ڕووداوەی نەکرد، بەڵام ئەمریکا و کەنەدای تۆمەتبار کرد بەوەی “بە ئەنقەست پشێوی لە گەرووی تایوان دروست دەکەن”، کە تیایدا داوای مافی سەروەری دەکات.

 

هەروەها واشنتۆن فڕۆکەیەکی جەنگی چینی تۆمەتبار کرد بەوەی “مانۆرێکی شەڕانگێزی ئیستفزازی” لە نزیک فڕۆکەیەکی چاودێری ئەمریکی ئەنجامداوە کە لە ٢٦ی ئایاردا بەسەر دەریای باشووری چیندا دەسوڕایەوە، بەڵام سوپای چین ڕایگەیاندووە، فڕۆکە ئەمریکیەکە “بە ئەنقەست دەستدرێژی” کردووەتە ناو ناوچەیەکی مەشقی سەربازی چینی بۆ “ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی”.

 

هاوکات لەگەڵ بەیاننامەکەی پنتاگۆن، لی شانگفۆ وەزیری بەرگری چین ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسی سەنگافورە هۆشداریدا لە دامەزراندنی هاوپەیمانی سەربازی “هاوشێوەی ناتۆ” لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن و ڕایگەیاند، ناوچەکە دەخەنە ناو ” گێژەڵوکەیەکی بەهێزی”ی، ململانێکان.

ناردنی نامەیەک، ٥ ساڵ زیندانیکردنی لێکەوەتەوە
پێشت ناردنی نامەیەک، ٥ ساڵ زیندانیکردنی لێکەوەتەوە
مووچە هات
دواتر مووچە هات
ەیوەندیدار