هاوردەی بەروبوومی کشتووکاڵی ئێرانی بۆ عێراق قەدەغەکرا



لە نامەیەکدا، بۆ ژووری بازرگانی تاران، ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران ئاشكرایكردووە؛ ‌ حكومه‌تی‌ عێراق هاورده‌كردنی ٩ به‌روبوومی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران  له‌ نامه‌یه‌كەیدا، ڕایگه‌یاندووه‌؛ حكومه‌تی‌ عێراق هاورده‌ی ته‌ماته‌، په‌تاته‌، خه‌یار، پیاز، كوله‌كه‌، باینجان، شووتی، كاڵه‌ك و بامیه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

بەپێی زانیاری میدیا ئێرانییەکان، فەرمانی قه‌ده‌غەی هاورده‌كردنی ئه‌و ٩ به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

له‌ نامه‌كه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێراندا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه، ‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی  ئابووری ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی زۆربوونی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراقەوەیە.

ئێران سه‌دا ٩٠ی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی خۆی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌كات و یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌مه‌كانیشی بۆ عێراق ده‌نێرێت‌.

قوربانیانی ڕووداوەکەی هیندستان ٣٠٠ کەسی تێپەڕاند
پێت قوربانیانی ڕووداوەکەی هیندستان ٣٠٠ کەسی تێپەڕاند
“ئۆپێک +” هەنگاوەکانی داهاتووی سیاسەتی نەوت تاوتوێ دەکات
دوات “ئۆپێک +” هەنگاوەکانی داهاتووی سیاسەتی نەوت تاوتوێ دەکات
پەیوەنیدر