رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای ئەوەی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد، کابینەی نوێی حکومەتەکەی راگەیاند و وتی:”تورکیا ئەمڕۆ بەهێزترە لە دوێنێ، هەموو هەوڵێکیشمان دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتکردنی تەواوی تورکیا و بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم ناوچەکان دەکەین”.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئەردۆغان، هاکان فیدان سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری “میت”ی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی وڵاتەکەی ناساند و وەزیری بەرگریشی گۆڕی.
پێکھاتەی کابینەکە بەمشێوەیە:-
– جەودەت یەڵماز بۆ پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار
– هاکان فیدان لە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی ” میت”ەوە کرا بە وەزیری دەرەوە
-محەمەد شیمشیک بۆ پۆستی وەزیری خەزێنەو دارایی
-عەلی یرلی کایا بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، واتا ئەردۆغان سلێمان سۆیلۆی لە حکومەت دورخستوەتەوە
– یشار گولەر بۆ پۆستی وەزیری بەرگری
-ئەلب ئەرسەلان بەیرەقدار بۆ پۆستی وەزیری وزەو سامانە سروشتییەکان
– ڤیدات ئیشکەھان بۆ وەزیری کارو بیمەی کۆمەڵایەتیی
-یەڵماز تونج بۆ وەزیری داد
-یوسف تەکین بۆ وەزیری فێرکردن
– محەمەد فاتیح کاجیر بۆ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیا
-ئیبراھیم یوماکللی بۆ وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان
-عومەر بۆڵات بۆ وەزیری بازرگانیی
– فەخرەدین کوجا بۆ وەزیری تەندروستی
-عوسمان ئەشکن باک بۆ وەزیری وەرزش و لاوان
-محەمەد نوری ئەرسەوی بۆ وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار
-محەمەد ئوزھسکی بۆ وەزیری ژینگە
-ماهینور ئۆزدەمیر گۆکتاش بۆ وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی
-عەبدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ بۆ وەزیری گەیانفن و ژێرخان