ئاسایش ئۆتۆمبێلێکی دزراو لە بەغداوە دەگەڕێنێتەوە بۆ سلێمانی



بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناو شاری (بەغداد) ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی لە شاری سلێمانی.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیەک ئاگادارکراینەوە، کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری کرایسلەر لەناو شاری سلێمانی دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لەسەر ئەم کەیسە.

ڕاشیگەیاندووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٩ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ عەمەلیاتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق / بەغداد ، لەناو شاری بەغداد توانیان ئۆتۆمبێلە دزراوەکە بدۆزنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی.

May be an image of car

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەمان دەسگیرکرد کە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی ئامێری قۆپیکردن دەکرد
پێشت ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەمان دەسگیرکرد کە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی ئامێری قۆپیکردن دەکرد
ژمارەی حاجییانی عێراق و هەرێم گەیشتە نزیكەی 7 هەزار حاجی
دواتر ژمارەی حاجییانی عێراق و هەرێم گەیشتە نزیكەی 7 هەزار حاجی
ەیوەندیدار