بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری فیشخابوور ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو دەروازەی فیشخابوور دەكرێتەوە.
شەوكەت بەربوهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی فیشخابوور ڕایگەیاندووە، ر ۆژی دوو شەممەی داهاتوو 5ـی حوزەیرانی 2023، دەروازەی سنووری فیشخابوور لەنێوان هەرێم و ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ھاتووچۆ وەک پێش 11 مانگ دەبیت؛ سێ رۆژ چوون و سێ رۆژ ھاتن”.
جەختیشی كردۆتەوە، بۆ ھەموو کەسێک ھەیە بە رێگای ئونڵاین داواکاری پێشکەش بکات و ھەرکات بیەوێ هاتووچۆ بکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئیدارەی دەروازەی سنووری فیشخابوور ڕایگەیاندبوو، دەروازەی فیشخابوور- سمێلكا بە فەرمانی بارزانی لەپێناو یارمەتیدانی گەلی كوردستان لە سووریا كراوەتەوە و هەرێمی كوردستان چەندین جار جەختی لەسەر گرنگیی مانەوەی دەروازەكە بە كراوەیی بۆ خزمەتگوزاری مرۆیی كردووەتەوە.
دەروازەی فیشخابوور- سمێلكا لە ڕۆژی 20ـی ئایاری 2023 داخرا.