دەروازەی سنووری نێوان هەرێم و ڕۆژئاوا دەكرێتەوە



بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری فیشخابوور ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو دەروازەی فیشخابوور دەكرێتەوە.

شەوكەت بەربوهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی فیشخابوور ڕایگەیاندووە، ر ۆژی دوو شەممەی داهاتوو 5ـی حوزەیرانی 2023، دەروازەی سنووری فیشخابوور لەنێوان هەرێم و ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ھاتووچۆ وەک پێش 11 مانگ دەبیت؛ سێ رۆژ چوون و سێ رۆژ ھاتن”.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ ھەموو کەسێک ھەیە بە رێگای ئونڵاین داواکاری پێشکەش بکات و ھەرکات بیەوێ‌ هاتووچۆ بکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئیدارەی دەروازەی سنووری فیشخابوور ڕایگەیاندبوو، دەروازەی فیشخابوور- سمێلكا بە فەرمانی بارزانی لەپێناو یارمەتیدانی گەلی كوردستان لە سووریا كراوەتەوە و هەرێمی كوردستان چەندین جار جەختی لەسەر گرنگیی مانەوەی دەروازەكە بە كراوەیی بۆ خزمەتگوزاری مرۆیی كردووەتەوە.

دەروازەی فیشخابوور- سمێلكا لە ڕۆژی 20ـی ئایاری 2023 داخرا.

ژمارەی حاجییانی عێراق و هەرێم گەیشتە نزیكەی 7 هەزار حاجی
پێشت ژمارەی حاجییانی عێراق و هەرێم گەیشتە نزیكەی 7 هەزار حاجی
كاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكرا
دواتر كاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكرا
ەیوەندیدار