نرخی زێڕ زۆرترین شكانی تۆماركرد



لەگەڵ بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی قەرزەكان و گەشەی ئابووری جیهانی، نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین كرد و بەراورد بە هەفتەی پێشوو هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 30 دۆلار دابەزیوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە واژۆ لەسەر ڕێککەوتنی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا دەکات، کە ئامانج لێی بۆ لابردنی ئەو هەڕەشە ” کارەساتەی” کە لەسەر گەورەترین ئابووری جیهان هەیە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی ڕێككەوتنی كۆنگرێس و سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی قەرزەكان، ئەمڕۆ نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین كردووە و نرخی یەك ئۆنسە دابەزیوە بۆ 1947 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، ئێستا یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 475 هەزار دینارە عەیاری 21 بە 420 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 355 هەزار دینارە.

كاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكرا
پێت كاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكرا
ئەردۆغان: پڕۆژەی سەدەی تورکیا جێبەجێ دەکەین
دوات ئەردۆغان: پڕۆژەی سەدەی تورکیا جێبەجێ دەکەین
پەیوەنیدر